بەشی نۆیەم

96 18 13
                                    

.

سۆلینیا: دایکە ئەوە مانای چییە؟
مانای چییە ئەو دانی پیادا ناوە کە ئایرا"ی کوشتووە
ئەتەوێت شێتم بکەیت؟
هەرخۆی شێت بوووممم
ئەم قسانە چیە ئەیانکەیت
ئەوەی بووەی هۆی مردنی ئایرا من بووم
ئەو خۆی بوو کە خۆی کوشت و خۆی لەو
بەرزیە نەفرەتیەوە فڕێ دا
وە گەر من بەم شێوەیە کەسایەتیم سارد و
قسە ڕەق نەبوایە لەگەڵیدا
ئێستا ئایرا لە ژیاندا بوووو
ئەوەی ئەبێت ئێستا لە زیندان بێت دەبێ من بم
ساجا هیچ تاوانێکی نییە
دایکە من ناتوانم کەسێکی تر لەدەست بدەم
بەهۆی خۆمەوە تکایە ئەمەم لەگەڵ مەکەن

"سۆلینیا پڕ بە دەنگی بە هاوارەوە ئەمانەی دەوت"

خ"چۆی: کچەکەم تکایە ئارام بەرەوە
خاتوونی پەرستار تکایە وەرنە ئێرە

پەرستار: خاتوو سۆلینیا تکایە ئارام بنەوە
ئێستا هێمن کەرەوەت لێ دەدەم باشە؟

سۆلینیا: باسی چ ئارامیەکی نەفرەتی دەکەیت
دایکە تکایە مەهێڵە لێرە بمێنمەوە
لێرە من ئازار دەچێژم تکایە
بە ساجا بڵێ لێرە دەرم بهێنێ بۆچی ئەو
خۆی بە دەستەوە داوە و بەم شێوەیە
قوربانی بۆ من داوە
دایکە لێرە من ئازار ئەدەن شەوانە تکایە

"سۆلینیا زۆر بە ئازارەوە قسەی دەکرد
لە کۆتایی قسەکانیدا دەنگ نزم بویەوە و
وردە وردە هێور کەرەوەکە کاری خۆی کرد
سۆلینیا خەوی لێکەوت"

پەرستار: خاتوو چۆی ئێستا دەتوانی بڕۆیت
دووبارە دەتوانی سەردانی بکەیتەوە
وە تکایە جارێکی تر نابێت هیچ هەواڵێکی ناخۆشی
پێ بڵێیت، سۆلینیا باری دەروونی زۆر خراپە

خ" چۆی: بێگومان وا دەکەم
تکایە ئاگاداری کچەکەم ببن باشە؟
دەتوانم متمانە بە ئێوە بکەم؟

پەرستار: بێگومان متمانەت هەبێت
ئێمە زۆر باش ئاگاداری دەبین

خ" چۆی: سوپاست دەکەم
.


.

سۆلینیا ئێستا تۆ ئازار دەچێژی؟

سۆلینیا: ئایرا ئەوە تۆیت؟

ئایرا: بێگومان منم
بۆچی تۆ تا ئێستا زیندوویت؟

سۆلینیا: مەبەستت چییە؟

ئایرا: بۆچی تۆش نایەیت بۆ لای من؟
من زۆرم بیر کردویت

سۆلینیا: بێگومان بێگومان دێمە لات
" بە گریانەوە قسەی دەکرد"
بەڵام ساجا بەبێ من زۆر خەمبار دەبێت
وە دایکیشم

|| ژیانی من Obscurité بوو || کۆتایی هاتووە✔️Where stories live. Discover now