.
"من کوشتم"
"من ئایرام کوشت"
"ئایرا بێتاوانە ئازیزەکەم من بووم ئەوم کوشت
دڵنیام زۆر ترساوە ئێستا بە تەنها!
ئەو تەنها خۆشەویستی لە من دەویست
بەڵام من چیم کرد؟
ساجا من ئەبێت چی بکەم؟ تکایە شتێک بکە ئارام بمەوە تکایە قسەیەک بکە"(سۆلینیا هەموو ئەمانەی ئەوت لە کاتێکدا
پڕ بە دڵ دەگریا و قژەکانی ڕادەکێشا)"سۆلینیا تکات لێ دەکەم وا مەکە، بە ڕوونی باسی بکە هەر بە ڕاستی تۆ ئەوت کوشت؟"
ساجا دەنگی لەرزیو و پڕ لە ترس بوو کاتێک ئەم قسەیەی کرد" من پێم وت کە ناتوانێت ئەوە بکات، وتم کە ئەو ترسنۆکە و ئەترسێت لەوەی بمرێت، کەواتە هەموو ئەمانە مانای ئەوە نییە من بوومە هۆی مردنی؟
هەموو ئەم نەفرەتیانە مانای ئەوەیە من بکوژی کەسێکم کە منی لە هەمووان خۆشتر دەویست"*سۆلینیا بە توندی بە سنگی ساجای دەکێشا و هاواری دەکرد وەک و شێتێک
"سۆلی من، ئازیزەکەم سەیرم بکە"
ساجا بە چاوی پڕ خۆشەویستیەوە سەیری دەکردسۆلینیا سەری هەڵبڕی بەڵام شەرمی کرد لەوەی
چاوەکانی بکاتەوە چونکە خۆی بە تاوانبار دەبینیلەناکاو سۆلینیا هەستی بە ناخی کرد کە خەریکە دێتە دەرەوە
هەستی بە شتێکی سەیر و سەرلێشێواوی کرد کاتێک
تێبینی کرد لێوەکانیان یەکتریان لەباوەش کردووەلێوەکانی ساجا زۆر بە وریاییەوە لێوی سۆلی لە باوەش دەگرت وەک ئەوەی پەڕە گوڵێک بێت و
ترسی ئەوەی هەبێت ئازاری پێ بگەیەنێت سۆلی و ساجا لە هەمان کاتدا خۆشەویستی و فرمێسکەکانیان تێکەڵ بە یەکتر دەکرد"سۆلینیا من خۆشم دەوێیت گرنگ نییە چیت و چۆنیت، من ئەزانم بە هۆی تۆوە نەبووە
بەڵام گەر تۆ خراپترین کەسی جیهانیش بیت
من تۆم دەوێت"ساجا هەموو ئەمانەی بە هەناسە تەنگیەوە دەوت و دەستەکانی کەمەری سۆلینیایان دەورە دابوو
"ئێ، ساجا من، بەڵام من ئەوە نیم کە بیری لێ دەکەیتەوە، لەوانەیە من ڕۆژێک وەک ئایرا مامەڵە لەگەڵ تۆش بکەم چی ئەگەر. - "
" ششش.. بۆ ئێستا تەنها بێدەنگ بە و باوەش بکە"
ساجا چرپاندی بە گوێیدا...سۆلینیا هەرگیز لە ژیانیدا هەستی بە ئارامی و پارێزراوی نە کردبوو بەم شێوەیە
قۆڵەکانی ساجا وەک و قەڵغانێک بوون بۆ کەمەرە باریکەکەی سۆلی کە وەک و
قەدی گوڵی تولیب ناسک بوو🌷
YOU ARE READING
|| ژیانی من Obscurité بوو || کۆتایی هاتووە✔️
Non-Fictionمەینەتی ژیان وەک و چیا بەسەر کۆڵمدا دراوە خەمی ڕەگ داکوتاوی ئاگرینی تۆش لە ناخمدا هەڵواسراوە.. 🤍 . .ژیانی کچێک بە ناوی سۆلینیا دەڕووخێت چەندین ڕووداوی چاوەڕواننەکراو بەسەریدا دێت ئایا سۆلینیا زاڵ دەبێت بەسەریدا؟ ئەم ڕووداوانە چی بەسەر سۆلینیادا...