بەشی چوارەم

144 28 14
                                    

. سۆلینیا لە لێواری گردەکە نزیک دەبوویەوە
بێگومان هەموومان دەزانین بە نیازە چ کارێکی
شێتانە بکات.

بەتەواوەتی سەرلێشێواو ببوو هەموو ڕووداو و
کابووسەکانی ژیانی ئەهاتنەوە خەیاڵ

هەنگاوێکی هەڵهێنا بەرەوە خوارەوە
لەناکاو هەستی بە باوەشێکی گەرم کرد
کەسێک لە دواوە لەباوەشی گرت
باوەشەکەی بە جۆرێک ئارامی کردەوە وەک بڵێی
ئێستا ئەوە سۆلینیا نەبوو کە دەیویست بمرێت
ئاوڕی دایەوە تا بزانێت کێیە

دایکە! تۆ چی دەکەیت لێرە..
سۆلینیا زۆر بە سەرسوڕمانیەوە قسەی دەکرد

من هاتم بۆ کۆتا جار تۆ ببینم کچەکەم
دایکی بە گریانەوە قسەی دەکرد

دایکە مەبەستت چییە لە کۆتا جار؟
باسی چی دەکەیت؟
سۆلینیا لە کاتی قسەکردن دەنگی زۆر بەررز بوو

کچەکەم! ئایرا مرد.....
دوای ئەوەی گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە مرد.
دایکی زۆر بە دڵپڕیەوە ئەمانەی دەوت

دایکە تۆ باسی چی دەکەی؟ ئەمانە لە کوێ دەزانی؟
سۆلینیا بە سەرلێشێواوی قسەی دەکرد

کچم ساجا پێی وتم پەیوەندی پێوە کردم و
وتی کە مێشکی خوێنبەربوونێکی زۆری هەبووە
لە کاتی نەشتەرگەریدا کۆچی دوایی کرد..
دایکی سۆلینیا زۆر بە نیگەرانییەوە قسەی دەکرد

بەڵام ئەمە ناکرێ ڕووبدات ئەو تەنها نازانم
ناتوانێت بەم شێوەیە بمرێتت دایکە ئەو ناتوانێت بەم شێوەیە تا کۆتایی ژیانم بە خەمەوە بمکوژێت
من ناتوانم بەرگە بگرم بەڕاستی ناتوانم
ئەکرێ من بژیم و ئەو لە ژێر خاکدا بێ؟
تکایە دایکە بڵێ ئەمانە ڕاست نین تکایە
شتێک بڵێ ئارام بمەوە دایکە
من چی بکەم.....
سۆلینیا بە هەموو هێزیەوە هاواری دەکرد

کچەکەم تکات لێ دەکەم ئێستا کێشەیەکی زۆر گەورەترمان هەیە
ساجا وتی پۆلیسەکان لە هەموو شوێنێک بە دوای
تۆدا دەگەڕێن سۆلینیا تۆ ئەبێ خۆت بشاریتەوە
ئەم پارەیە بگرە و بڕۆرە شوێنێکی پارێزراو
نامەوێت تۆ لە زینداندا ببینم
دایکی بە فرمێسک ڕشتنەوە باوەشی کردبوو بە سۆلینیادا و ئەمانەی پێ دەوت

بەڵام دایکە من شایەنی زیندانی کردنم
من بوومە هۆکاری مردنی گەر من بەو شێوەیە قسەم لەگەڵ نەکردبایە ئەو خۆی فڕێ نە دەدا
وە ناکرێت من بێمە ماڵەوە تکایە
من ئێستا بۆ کوێ بڕۆم؟
سۆلینیا زۆر بێهێز ببوو هەموو ئەم قسانەی
بە دەنگێکی زۆر نزم دەکرد

نەخێر نابێت بێیتە ماڵەوە باوکت ڕێگە نادات
وە پۆلیسەکان یەکەم شوێن بگەڕێن بۆت
ماڵەوە دەبێت بۆیە ئەو پارەیە ببەو بڕۆ کچەکەم.
ئاگاداری خۆت بە
دایکی بە گریانەوە وتی و ڕۆشت...

|| ژیانی من Obscurité بوو || کۆتایی هاتووە✔️Where stories live. Discover now