.ڕەشەبایەکی بەهێز هێرشی دەبرد بۆ پەڕی گووڵەکان
دەنگی چۆلەکەکان نەدەبیستران بەهۆی
دەنگی بایەکەوە
سۆلینیا لە بالکۆنەکە دانیشتبوو
بە سکی بەتاڵ جگەرەی دەکێشا
بیرو هۆشی لای ئەو ساتە بوو کە
ساجا و ئایرا پێکەوە بوون...
باشترین هاوڕێی... لەگەڵ هاوسەرەکەی!
هاوسەر؟
ئەوە تەنها سۆلینیا بوو ئەوی بە هاوسەر دادەنا
نەوەک ساجا.!.
کیۆنگ: سۆلینیا
بەس نییە ئەم هەموو جگەرە کێشانە؟سۆلینیا: بەس نییە ئەم هەموو خەمە؟
کیۆنگ: دوێنێ چیت بەسەرهات
کە بەم شێوەیە خەمبار بیت؟سۆلینیا: بۆچی خەمی منتە؟
خەم مەخۆ هێشتا جەستەم سوودی هەیە بۆت
بە جگەرە کێشان وا زوو تێک ناچێتکیۆنگ: سۆلینیا توڕەم مەکە لەوە زیاتر
وەرە خوارەوە نان دەخۆینسۆلینیا: دڵخۆش بوویت کە منت ناردە
لای ئەو بێ قیمەتە ماسکدارە؟ همم؟کیۆنگ: من لەو شتە ئاگادار نەبووم
وە نازانم ئەو کێیە
بەڵام بەڵێن بێت دەیدۆزمەوە و لەناوی دەبەمسۆلینیا: ئەزانیت!
باوکم بە بەردەوامی خیانەت دەکات لە دایکم
منیش ئاگاداری ئەوەم و هیچ ناڵێم
من لە منداڵییەوە بەم هەموو نهێنی و ئازارەوە
بەردەوامم لە ژیان
وە دەشپرسن بۆچی ئەوەندە لە خیانەت دەترسی؟
هەمیشە ئاگاداری هەمووان دەکەمەوە
بەڵام لە کۆتاییدا هەر دەبێت خیانەت بکەن لە من
بۆچی؟ بەمشێوەیە بۆچی دەبێ بژیم؟کیۆنگ: بۆچی بە دایکت نە ووتوە؟
سۆلینیا: گەر پێم وتبا
لە باوکم جیادەبوویەوە و ئێمەی بەجێدەهێشت
من بێ ئەو چیم بکردایە؟
خوایە من لەناو ئەم یاریە دەربهێنە
ماندوو بووم
"جگەرەیەکی نوێی داگیرساند"کیۆنگ: من دەڕۆم دواتر باسی ئەوە دەکەین
لە خوارەوە چاوەڕێت دەبم.
.
خزمەتکار: گەورەم
زەنگی مۆبایلەکەت بە بەردەوامی لێ دەداتکیۆنگ: پێمی بدە
دەچمە ئۆفیسەکەم
بە سۆلینیا بڵێ نانەکەی بخوات من دواتر دەیخۆمخزمەتکار: باشە گەورەم
.
.
.
کیۆنگ: سڵاو
دەتوانی ڕوونی بکەیتەوە دوێنێ چیت کردووە؟
بۆچی هەموو شتێک ئاشکرا بوو؟
باسی چ نەفرەتیەک دەکەیت
ئەو بە هەموو شتێکی زانی
ها؟
گاڵتە دەکەیت؟
چۆن دێنە ئێرە بۆ نانخواردن؟
باشە بە نەفرەت بیت دایبخە
YOU ARE READING
|| ژیانی من Obscurité بوو || کۆتایی هاتووە✔️
Non-Fictionمەینەتی ژیان وەک و چیا بەسەر کۆڵمدا دراوە خەمی ڕەگ داکوتاوی ئاگرینی تۆش لە ناخمدا هەڵواسراوە.. 🤍 . .ژیانی کچێک بە ناوی سۆلینیا دەڕووخێت چەندین ڕووداوی چاوەڕواننەکراو بەسەریدا دێت ئایا سۆلینیا زاڵ دەبێت بەسەریدا؟ ئەم ڕووداوانە چی بەسەر سۆلینیادا...