ویستت شتێکم پێ بڵێی؟

90 11 26
                                    

-ئەی چی بوو ویستت شتێکم پێ بڵێی

+ دوێ شەو بیرم لێ ئەکردیتەوە، وتم چی ئەبێت ئەگەر ئێمە وەک و مرۆڤەکانی تر نەبین با جیاواز بین، ئەوان یەکتر جێ ئەھێڵن و دڵ ڕەقن، با من و تۆ بە ڕاستی یەکمان خۆش بوێت، با لەو قاڵبە دەرچین کە لایەنی بەرامبەرمان بەلاوە گرنگ نەبێت با لەبەر چاومان بێت چی بۆ یەکتری ئەکەین، تۆ حەز ئەکەیت یەکێک خۆشی بوێیت و گرنگیت پێ بدات بەڵام دڵی ئەشکێنیت لەولاشەوە بۆ کەسێکی کـە دەمریت کە ھەر گرنگیت پێ نادات، بەلای منـەوە لە نەبونت ژیان بێجگە لە پوچگەراییەک ھیچی کە نییە، ئەو کاتەی شەوان درەنگە و خودا حافیزی دەکەین وەک ئـەوە وایە کات لە جوڵە کەوتبێت و زەوی وەستابێت لە خولانەوە ئەویش چیتر ئارەزووی خولانەوەی نەمابێت، خواردنەکان بێ تـۆ تامی خۆی نادات ھیچ ھەستێك وجودی نییە تاوەکو ئەو ساتەی دووبارە نامەیەکی تۆم پێ ئەگات

وەکو ھەموو جارێك دووبارە نامەکە ئەسڕمەوە و دەڵێم

+کـام شت بیرم نەماوە.

نامە نەنێردراوەکانی دڵمانWhere stories live. Discover now