دڵدارە هەرە ئازیزەکەم،زۆر دەمێکە قسەمان لەگەڵ یەکدا نەکردوە
بەجۆرێک شپرزەو شێواوم "ئەگەر منت بەم شێوەیە ببیـنیـبوایە خۆشت نەدەویستم"
واهەستەکەم لەبەردەمتا چۆکم داداوە و سەرم ناوە بەسنگتەوە و گوێم لە چرپەی دڵتە
تۆش بەسۆزەوە دەستم بەسەردا دێنیت،لەکوێیت؟
ئایا ئیتر هەرگیز یەکتری نابینینەوە؟
ئەمە مەحاڵە،
تازە ژیان پێی گرتبوو کە لەپڕ بۆ هەمیشە کۆتایی هات،
چ ژیانێکی شکۆدارمان پێکەوە هەبوو!
تۆ هەمیشە دەتگوت مرۆڤ دەتوانێت زۆر بەختەوەرانە بژی،
هێند کوێرانە بڕوام پێیبوو وامدەزانی لەگەڵ تۆدا بۆماوەیەکی زۆر دورودرێژ دەژیم،
چەن ڕۆژێک پێش جیابوونەوەمان لە بارەی ئەو کچۆڵەیەوە قسەمان دەکرد و خەونمان دەبینی کە دەبوایە بمانبوایە ئەگەر ئەو مناڵەمان ببوایە;
‹بیربکەرەوە چەندەت خۆشدەویست›
YOU ARE READING
نامە نەنێردراوەکانی دڵمان
Short Storyئـەم ستۆریە نامە نەنێردراوەکانی دڵمانن. ئـەو نامانەن کە پێش ناردنیان ئەیانسڕینەوە و پاشگەز ئەبینەوە بینێرین. ئـەترسین لەوەت ئـاخۆ دوای ناردنیان چ ئەگوزەرێ، ترسان لەوەی بە چاوێ تر تەماشا بکرێن دوای ناردنیان، ترسان لەوەی دوای ناردنیان ڕازی دڵمان بەو ش...