لەوانەیە ئەو هەموو مانگ دووریە بۆ تۆ هیچ نەبێ بەڵام بۆمن ڕیگایەکی بێ هیوایی بوو ڕێگایەک کە هیچ ئومێدێک تێیدا بەدی ناکرێ و بێ کۆتاییە ئەم ڕێگایە، هەموو شتێک لەناوچوو وەک ئەوەی هەر دەستی پێ نەکردبێت، کزە کزەیی برین دەڵیی ئاگریان خستۆتە گیانم دوایی تۆ، دەبێت ژیان چەندە چۆڵ بێ تۆم لێوە دیار نەبێ، لەوانەیە ئەم هەموو شتە تەنها بەلای منەوە گرنگ بووبێت، هیچ بەهایەکی نەبێ لای تۆ، بەڵام بەتەواوی یادگاریەکان ئازارم ئەدەن وەک بەردێکی دەست منداڵانی کۆڵان هەڵم ئەدەن و هەڵم ئەگرنەوەو دووبارە هەڵم ئەدەنەوە، وەک کلێنس فرۆشێکی ترافیک لایتەکان ژیان بە چاوێکی سوکەوە سەیرم دەکا، تەنانەت نیگایەکی هیوابەخشیشم بە ڕوودا ناکات، ئەزانم بۆت گرنگ نیە کەمن چۆن ژیان ئەکەم
YOU ARE READING
نامە نەنێردراوەکانی دڵمان
Short Storyئـەم ستۆریە نامە نەنێردراوەکانی دڵمانن. ئـەو نامانەن کە پێش ناردنیان ئەیانسڕینەوە و پاشگەز ئەبینەوە بینێرین. ئـەترسین لەوەت ئـاخۆ دوای ناردنیان چ ئەگوزەرێ، ترسان لەوەی بە چاوێ تر تەماشا بکرێن دوای ناردنیان، ترسان لەوەی دوای ناردنیان ڕازی دڵمان بەو ش...