سڵاو دڵنیا نیم لەوەی ئەم نامەیەت پێ ئەگات یان نا کاتێک ئەمە ئەنوسم هەست ئەکەم زیادەترین بونەوەرم ، هەرویستم سڵاوێک لەتەنیایت بکەم گەر باشی تەنها بڵێ باشم ئەمە سەدان جار خەریکم نامەت بۆ ئەنوسم ڕەنگە ڕۆژێک بێت ئیتر هیچ نامەیەک نەنوسم چونکێ منیش ڕۆژێک ماندوو ئەبم لەماندووی من گەڕێ بەڵام بەر لەمردن نامە نوسین بۆتۆ شتێکی خراپ نیە ئەزانی چۆنم ؟ وەک تەزبیحەکەی دەستی بابە گەورەم پچڕاوم بەناو خۆمدا و هەرچی ئەکەم خۆمم بۆ کۆنابێتەوە ئەزانی چۆنم ؟ شەکەتم ، بێ تاقەتم ، سەیری تیڤی ناکەم ، گوێ لەگۆرانی ناگرم ، ئێستا وازم لەخوێندنەوەی کتێبەکانیش هێناوە و لەوانیش وەڕسم بێزارم لەکار لەخواردن لە خەوتن لە ژیان ئەسڵەن لەهەموو ئەوانەی سەرەوە گەڕێ کەمن چۆنم گەر تۆ ئەم نامەیەت خوێندەوە و نوسیت باشم منیش هاوار ئەکەم هیچم نیە زۆرباشم تەنیا بڵێ باشم ئاخر من لەبێدەنگیتا هەرچی ئەکەم باش نابم .
...
YOU ARE READING
نامە نەنێردراوەکانی دڵمان
Nouvellesئـەم ستۆریە نامە نەنێردراوەکانی دڵمانن. ئـەو نامانەن کە پێش ناردنیان ئەیانسڕینەوە و پاشگەز ئەبینەوە بینێرین. ئـەترسین لەوەت ئـاخۆ دوای ناردنیان چ ئەگوزەرێ، ترسان لەوەی بە چاوێ تر تەماشا بکرێن دوای ناردنیان، ترسان لەوەی دوای ناردنیان ڕازی دڵمان بەو ش...