سڵاو مارشمیلۆکانم چۆنن😊
جا جەماعەت گەر ئەم پاڕتە کەمیش بوو کەس گلەی نەکات بەخوا هەر ئەوەندەم لەدەست دێت ئەویش تەنها
لەبەر ئێوە دایدەنەم گوڵەکانم🌸
با دەست پێبکەین ڤۆت و کۆمێنت لە بیر مەکەن کاردانەوەی خۆتان لە ناو دێڕەکان جێبهێڵن زۆر سپاستان دەکەم🍓
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بە تەواوەتی بێدەنگی باڵی کێشاوە بەسەر ناوچەکەدا ئەوە نەریتە لە ڕۆژی پرسە نابێت دەنگە دەنگ بکرێت، لە ڕابردوو ئافرەتەکان بەردەوام دەبوون لە گریان و هاوار کردن لە کاتی پرسەکاندا بەڵام ئەوە چیتر بەردەوام نەبوو کاتێک شێخ فەرمانی دەرکرد بە بێدەنگی لە ڕۆژی پرسەدا
ئەوە لەبەر ئافرەتەکان بوو شەرمە دەنگی ئافرەتێک بێتە دەرەوە بەتایبەت کاتێک بێوەژنە یان تازە باوکی مردوە
جۆنگکووکی چواردە ساڵان وەستابوو لە لای گۆڕی باوکی کە تەنها چەند خولەکێک دەبێت خاکەنازەکەیان لێی سەندوە ئەو خۆڵی ڕشتە سەر تەرمی باوکی ئایە نابێت ئێستا بکەوێتە سەر زەوی وە بە گریانەوە بڵێ خاک بەسەرم پشت و پەنام ڕۆشت...؟!
بەڵام باپیری پێی وت ئێستا جۆنگکووک پشت و پەنای هەموو خەڵکەکەیەتی جۆنگکووکی هەرزەکار لە خەیاڵەکانی دەرچوو کاتێک بینی پیاوەکان چەکەکانیان دەرهێنا
سێری ئاڕەسەتەی چەکەکانی کرد وە بینی ڕوویان کردوە لە یەکێک لە پۆلیسەکانی سنور ئەو هاوڕێی باوکی بوو وە ئەو پیاوە چەندان جار چاکەی بەرانبەر کردوون جۆنگکووک باش دەیناسێت...
جۆنگکووک: چەکەکانتان داگرن.
دەنگی جۆنگکووکی چواردە ساڵان زۆر توند و جێگیر بوو ئەوەش وای کرد باپیری سێری ڕووخساری بکات چاوەکانی جۆنگکووک هێشتا لەسەر گۆڕی باوکی بوو وە گوێیەکانیشی هێشتا خەریکی بیستنی سوڕەتەکانی قورئان بوو بە دەنگی مەلاکە
پیاوەکان سێری باپیری جۆنگکووکیان کرد ئەویش سێری نەوەکەی کرد پاشان بە دەنگێکی گڕ و جێگیر وتی
باپیری: گوێتان لێ نەبوو شێخ چی وت...؟ چەکەکانتان داگرن...!! ئایە بێ فەرمانی شێخ دەکەن...؟!
دەنگی جێگیری ئەو پیرە پیاوە کە هەرگیز ڕێزی خۆی لەدەست نەداوە وای کرد پیاوانی گۆڕستانەکە بە خێرایی چەکەکەیان داگرن وە بەیەک دەنگ وتیان "ٲستغفراللە بمان بوورە شێخ"
جۆنگکووک هیچی نەوت تەنها ڕووی کردە پاسەوانە پیرەکە وە لەلای خۆیەوە جێگای بۆی کردەوە بە مانای ئەوەی بێتە لایەوە ئەویش هات و لە پەنای گەنجەکە وەستا پاشانیش وتی
YOU ARE READING
شــێـخ جـۆنــگـڪـووڪ (بـەشیـے یـەڪەم)✔️
Short Storyجـۆنگـڪووڪیے چـواردە سـاڵـان دوایے لـەدەسـتـدانـیے بـاوڪیـے ئـەرڪێـڪـیے زۆر دەڪەوێـتـە سـەر شـانـیے چـیـے بـەسـەر ژیـانـے دێـت دوایے ئـەوەیے لـە ژێـردەسـتـیـے پـیـاوێـڪـیے دڵـڕەق فـێـردەبـێـت...؟! نوسەر/لـالیـن ⚠بەهەموو جۆرێک وشە بە وشەی چیرۆکەکە ه...
