part {37}

120 38 108
                                        






سڵاو نازدارەکانم چۆنن هیوادارم هەموو لایەکتان باش و سەلامەت بن💝





ئینجا دوای ماوەیەکی زۆر پاڕتی نوێ دادەنەم هیوادارم بەدڵتان بێت💝





ڤۆت


کۆمێنت



ڕیاکشن بکەن❤️‍🩹






ــــــــــــــــ







لەگەڵ کردنەوەی دەرگای ژورەکە ساردی کەشی
دەرەوە وای کرد پیاوەکە ئاوەڕ بداتەوە...
وە براکەی ببینێت کە بە ڕوخساریدا دیارە کێشەیەک هەیە...!







بۆیەش پیاوەکە ڕێگای نەدا براکەی درێژە بە باسەکە بدات وە وتی






جۆنگکووک: بچۆ سەر باسەکە جیمین...







جیمین: کاکە کێشەیەک هەیە...!







جۆنگکووک: جیمین وتم باسەکە...
دەزانم کێشەیەک هەیە...!







جیمین: کاکە باوکی ڕەعد هاتوە دەڵێت کچەکەم دەبەمەوە...!









جۆنگکووک ئاوەڕی دایەوە بۆ بینینی ڕوخساری براکەی
وە هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی ڕێگایدا هەوای نێو سیەکانی بە ئارامی بەتاڵ بێتەوە...








یونگی ماوەیەک پێش ئێستا کچێکی بەدڵ بوو...
وە کچەکەش بە هەمان شێوە...!
بەڵام شتەکان هەر وا ئاسان نەبوون...!
چونکە یونگی پێی وانەبوو شایەنی خۆشەویستی بێت...!








یونگی بڕیاری دابوو بۆ هەمیشە بە تەنها بێت...!
بەڵام ئەوە ڕوون بوو کە کچەکە ئامادە نەبوو واز لە خۆشەویستەی بێنێت...!
ڕەعد کچێکی چاونەترس و پێداگر بوو...!
بەڵام بێ سوودە...
چاو نەترسی بەرەو ئاگر...
هەر دەتسوتێنێت...!
پێداگری لەگەڵ بەرددا...
هەر دەتشکێنێت...!








یونگی پیاوێکی جیاواز بوو...
بەڕاستی ڕەعدی خۆشدەویست...!
وە لەبەر خۆشەویستیەکەی دەیویست لێی دووربێت...!
دەترسا بیشکێنێت...!
دەترسا ئازاری بدات...!
پێی باشتر بوو بەجێیبهێڵێت...
بۆ کەسێکی وەک نامجونی برای...
وەک چۆن نوری بۆ نامجون جێهێشت...
ئەویش جێبهێڵێت بۆ باشەی خۆی...!









بەڵام ڕەعد جیاواز بوو...
خۆی ژمارەی یونگی دۆزیەوە وە پەیوەندی پێوە کرد...!
پیاوەکە بەبێ درۆ پێی وت ئاشقیەتی...
بەڵام ناتوانێت هاوسەرگیری لەگەڵ بکات بۆ باشەی کچەکە...
بەڵام مێشکی ڕەعد تەنها یەک وشەی وەگرت...
ئەویش بە فەرمانی دڵی بوو...
یونگی ئاشقێتی...!








دوای ئەوە هەموو شەوێک قسەی لەگەڵ پیاوەکە دەکرد...
ڕەعد وەک نور نەبوو...
ئەو زۆر زان بوو کە نازی دەکرد بۆ یونگی...!
بە جۆرێک کە هەموو شەوێک وای لە یونگی دەکرد
سوێندی بۆ بخوات کە ئەو کچە دەیسوتێنێت...!








شــێـخ جـۆنــگـڪـووڪ (بـەشیـے یـەڪەم)✔️Where stories live. Discover now