سڵاو نازدارەکانم چۆنن هیوادارم باش و سەلامەت بن✮
ڤۆت
کۆمێنت
ڕیاکشن بکەن...
ــــــــــــــــــــ
دوکەڵی جگەرەکەی جۆنگکووک تاکە دووکەڵ بوو لە نێو ژورەکەدا...!
ئەمە پرسەی لونارە...!
بەڵام لێرە هیچ کەسێک دڵشکاو نییە بە ڕۆشتنی...!!
هیچ گریانێک بوونی نییە...!
لێرە کەس نەشێواوە...!
کەس هاواری ئازار ناکات...!
لێرە هەمووان ئاساین...!
لە دێر زەمانەوە چەندین دێڕهەن کە کەسانێک بەکاری دێنن بۆ ئەوەی بێکەسی خۆیانی پێ نیشان بدەن...!
ئێستا دەتوانیت وەسفی بێکەسی لونار بکەیت
بەهەرکام لەو دێڕانە و زیاتریش...!
ئەمە پرسە نییە...!
ئەمە تەنها وەک کۆبونەوەیەک بۆ یەکتر بینین دەبینرێت...!
تاکە کەسی گریاو لێرە...
شامە...!
ئەویش ناگری بۆ لونار...!
بەڵکو...
دەگری چونکە پەشیمانە...!
دەگری چونکە هەستەکات گوناهـ بارە...!
یونگی تەواو بێدەنگە...
نازانێت دەبێ بیر لە چی بکاتەوە...!
ئەو هەست بە هیچ ناکات...!
هیچ خەمێک...
هیچ ئازارێک...
هیچ ماندوێتیەک...
چاوەکانی یونگی مردوون...!
بەڵام ئەوە لە خەمی لوناردا نییە...!
بەڵکو لە خەمی ئەوەیە ئێستا نور هین پیاوێکی ترە...!
یونگی هەوڵدەدات....
بۆ لەیادکردنی نور...
دەیەوێت لە خاڵەکانی دەریبکات...!
وەک چۆن هەرگیز لونار نەهاتۆتە نێو خەیاڵیەوە...!
دەیەوێت بێهەست بێت بەرانبەری...!
وەک چۆن هەستەکانی بۆ لونار هەرگیز نەجوڵان...!
دەیەوێت سێری نەکات لە دورەوە...!
وەک چۆن هەرگیز تەنانەت لە نزیکیشەوە لە لوناری نەڕوانی...!
دەیەوێت کوێر بێت بەرانبەری...!
وەک چۆن کوێر بوو بەرانبەر...
ئازار...
و گریان...
و خەمەکانی لونار...!
هەموو پیاوەکان هێواش هێواش دیوەخانەکەیان چۆڵ کرد...!
کۆتا پیاو هەڵسایە سەر پێیەکانی وە لە جۆنگکووک نزیک بۆوە و دەستەکانی ماچکرد...!
پاشان چوە پێش یونگی...
تەوقەیان کرد وە پێی وت خودا لە هاوسەرەکەی خۆش بێت و سەبوری خەمی بدات...!!!
ئەوان نازانن...!
هیچ شتێک نازانن...!
نازانن لونار ئەو کەسە کە هەرگیز خەمی بۆ نەخوراوە...!
نازانن دڵی یونگی هەمیشە بۆ نور لێی داوە...!
نازانن چەند ڕقی هەبوو بەرانبەر لونار...!
نازانن هەموو شەوێک بە شاهێدی هەموو ئەوانەی ماڵەکە کچەکەی بۆ مەرگ پەلکێش دەکرد...
وە لە کۆتا خوڵەک دەوەستا وە پێی دەوت...!
هێشتا مردن بۆ تۆ نییە دەبێت زیاتر ئازار بچێژیت...!
هیچ کەسێک نازانێت...
سەبارەت بە بێکەسی و تەنهایی لونار...
تەنها ئەو خودایە نەبێت...
ئەو خودایەی که شاهێدی هەموو شتێک بوو...!
دانە دانەی ئەو فرمێسکانەی هەمووان لەبیریان کرد...
بەڵام خودای گەورە هیچ کام لەوانەی لەبیر نەکردوە...!
دوای ڕۆشتنی پیاوەکە...
تەحسینیش هەڵسا...!
وە ڕۆشت بەرەو ژورەکە...!
لە کۆتایدا جۆنگکووک ڕوویی لە یونگی کرد وە
بە دەنگێکی جێگیر و توند وتی...!
جۆنگکووک: جاری داهاتوو ئاوا سێری نور بکەیت...
چاوەکانت دەردەهێنم...!
ئەوە کۆتا ئاگادارکردنەوەیە...!!!
دەزانیت هەرچی بڵێم دەیکەم...
بۆیەش زۆرم لێمەکە...
بۆ ئەوەی جەرگی دایکم بسوتێنم...!!
دوای قسەکانی جۆنگکووکیش چوە دەرەوە...
یونگی هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی وە دایەوە...
بەرەو دەرگای دیوەخانەکە چوو کە دەچوە سەر باخچەی پێشەوەی ماڵەکەیان...!
هەرکە چوە دەرەوە لەوێ بۆ ساتێک وەستا وە چاوەکانی داخست...!
تا ئەو کاتەی دەنگێکی هێمن وای کرد ئاوەڕ بداتەوە بۆ لای دەرگاکە...!
مەڕوا: کاکە یونگی...!
ئایە چایەکی تریشت دەوێت...؟!
یونگی سێری کچەکەی کرد...!
بۆ ساتێک لە چاوە سەوزەکانی مەڕوای ڕوانی...!
پرچە لولەکەی کە ڕەنگێکی خورمایی کاڵی هەیە...
پێستە ئەسمەرەکەی...
یونگی بیری دێتەوە کەی کچەکە لە دایک بوو...!
ئەو هەشت ساڵ لە مەڕوا گەورەترە...!
ئێستا کچەکە حەڤدە ساڵە...!
تەنها ساڵێک لە شام بچووک ترە...!
بەڵام مەڕوا بە تەواوەتی گەورە بوە...!
ئەو پێشتر دوو ڕومەتی پڕی هەبوو بەڵام ئێستا
تەنها ڕومەتە بەرزەکەی و چاڵەکانی ماون...!
یونگی: نەخێر.
مەڕوا دوای وەڵامەکەی یونگی ڕووی کردە دواوە وە ویستی هەنگاو بنات بۆ دوور کەوتنەوە تا ئەو کاتەی یونگی پرسیاری کرد وای کرد کچەکە بۆستێت...!
یونگی: مەڕوا، پێت وایە من دڕندەم...؟!
cut....
vot
comment
ڕیاکشن بکەن🥰
555 words
٥٥٥ وشە
هیوادارم بەدڵتان بێت🥰
پێتان وایە یونگی دڕندەیە...؟!
دەزانم چاوەڕێی پاڕتی سەفێران منیش چاوەڕێی مەجالێکم بۆ ئەوەی بینوسم بۆتان❤️🩹
بایی👋
YOU ARE READING
شــێـخ جـۆنــگـڪـووڪ (بـەشیـے یـەڪەم)✔️
Short Storyجـۆنگـڪووڪیے چـواردە سـاڵـان دوایے لـەدەسـتـدانـیے بـاوڪیـے ئـەرڪێـڪـیے زۆر دەڪەوێـتـە سـەر شـانـیے چـیـے بـەسـەر ژیـانـے دێـت دوایے ئـەوەیے لـە ژێـردەسـتـیـے پـیـاوێـڪـیے دڵـڕەق فـێـردەبـێـت...؟! نوسەر/لـالیـن ⚠بەهەموو جۆرێک وشە بە وشەی چیرۆکەکە ه...
