سڵاو جەماعەت چۆنن هیوادارم هەموو لایەک باش بن
ئینجا ئەوەش پاڕتی شێخ جۆنگکووک ئینجا ئەمە جەژنانەی من بێت بۆتان♥
جەژنتان پیرۆز بێت یاخوا هەر لە جەژن و خۆشیدا بن و هەموو ڕۆژێکتان جەژن بێت♥
ڕیاکشنی ناو دێڕەکان لە بیر مەکەن😊
ڤۆت
کۆمێنت
ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ
جۆنگکووک بێ ئەوەی وەڵامی پرسیارەکەی سدن بداتەوە دەرچوو لە ژورەکە بەڵام پێدەچێت سدن زۆر سور بێت لەسەر ئەشقەکەی بەرانبەر جۆنگکووک...!!!
هەفتەیەکی تەواوە سدن تەنها لە دوورەوە سێری جۆنگکووک دەکات...!
سدن ئاگاداری نیگاکانی جۆنگکووکە بۆ خوشکەکەی...
وەک ئەوەی جۆنگکووک ئاگاداری نیگاکانی سدنە بۆ خۆی...!
ڕاستە ئەشق شتێکی جوانە بگرە زۆر جوان و بێوێنەیە...!
وەک ئەوەی دووبارە ژیانت پێبدەن ئاوا جوانە...!!
بەڵام لە هەمان کاتدا...
دەکرێت ئەشق دڵشکێنەر بێت...!
وەک ئەوەی دەکرێت دڵخۆشکەر بێت...!
دەکرێت ئەشق ژیانت لێ ببات...!
وەک ئەوەی دەکرێت ژیانت پێ ببەخشێت...!
لەم دوونیایەدا هەموو شتێک دوو لایەنی هەیە...
وەک ئەوەی مرۆڤەکان دوو ڕویان هەیە...!
وەک ئەوەی دەکرێت کەسێکی خراپ بگۆڕێت بۆ کەسێکی باش و بە پێچاوانەوەش...!
بەو شێوەیەش دەکرێت شتەکان دوو لایەنیان هەبێت...
دانەیەکی ئازار بەخش...!
وە دانەیەکی دڵخۆشکەر...!
دەکرێت ژیانێکی جوانت هەبێت بەڵام دەشکرێت هەموو شتێک بگۆڕێت لە چرکەیەکدا...!
چەرخی گەردوون دەسوڕێتەوە...!
گەر بمانەوێت یان نا...!
دەکرێت کەسێکی باش ئازار بچێژێت...!
بەڵام کەسە خراپەکانیش هەر لە ئازارەوە دروست دەبن...!!!
جۆنگکووک جگەرەکەی کوژاندەوە کاتێک هەستی بە هەبوونی کەسێک کرد لە لایەوە...
سەری بەرز کردەوە و هەر زوو چاوەکانی بە لونار ئاشنا بوون...
لونار کەمێک سێری چاوەکانی کرد وە دواتر لە لایەوە دانیشت پاشان وتی
لونار: دەزانیت جگەرە زیانت پێدەگەیەنێت...؟!
جۆنگکووک: بەڵێ، بەڵام فێری بووم...!
لونار: چی شتێک وات لێدەکات ئازارت هەبێت تا ئەو ڕادەیەی ویستی خۆ کوشتنت هەبێت...!
جۆنگکووک: شتانێکی زۆر...!
زۆر زیاتر لەوەی بیری لێ دەکەیتەوە...!
لونار: سەمیر پرسیارێک...!
جۆنگکووک سێری لوناری کرد وەک ئەوەی پێی بڵێ
فەرموو قسە بکە...
بۆیەش لونار دەستی کرد بە قسە کردن وە وتی
لونار: ئایە تۆ کەسێکی باشیت...؟!
یانیش خراپ...؟!
جۆنگکووک سێری لوناری کرد پاشان چاوەکانی گەڕاندەوە بۆ پێش خۆی...!
لەوانەیە مرۆڤێکی باش بێت...!
بەڵام ڕۆژگار خراپی کردبێت...!
جۆنگکووک: پێت وایە چۆنم...؟!
لونار: تۆ کەسێکی باش دەردەکەوێت...!
بەڵام ئەوەی گرنگە دەرکەوتن نییە...!
جۆنگکووک: من کەسێکی باش نیم...!
بەڵام کەسێکی خراپیش نیم...!
لونار هەموو مرۆڤێک دوو لایەنی هەیە...!
لەوانەیه من ئەو کەسە نەبم کە تۆ دەمناسیت...!
لونار سێری جۆنگکووک کرد وە لە کۆتایدا هەڵسا بۆ دوور کەوتنەوەی لە جۆنگکووک بەڵام بەر لەوەی بڕوات جۆنگکووک پرسیاری لێی کرد
جۆنگکووک: ئایە هۆکارێکی گرنگ هەیە سەبارەت بە پرسینت لەسەر باشی من...؟!
لونار بۆ ساتێک وەستا وە بێ ئەوەی ئاوڕ بداتەوە وتی
لونار: لەوانەیە تەنها ویستبێتم بزانم...!
لەوانەشە هۆکارێکی دیارم هەبێت...!
دوای قسەکانی لونار لەوێ ون بوو...!
بەڵام یەک کۆمەڵ پرسیاری لە مێشکی جۆنگکووک بەجێهێشت...!
کە دیارترینیان ئەوەیە...!
ئایە لونار دەزانێت جۆنگکووک کێیە...؟!
cut....
vot
comment
ڕیاکشنی ناو دێڕەکان لە بیر مەکەن🥰
نوسەر مارشمیلۆ: خۆشمدەوێن😘🥰
بایی👋
YOU ARE READING
شــێـخ جـۆنــگـڪـووڪ (بـەشیـے یـەڪەم)✔️
Cerita Pendekجـۆنگـڪووڪیے چـواردە سـاڵـان دوایے لـەدەسـتـدانـیے بـاوڪیـے ئـەرڪێـڪـیے زۆر دەڪەوێـتـە سـەر شـانـیے چـیـے بـەسـەر ژیـانـے دێـت دوایے ئـەوەیے لـە ژێـردەسـتـیـے پـیـاوێـڪـیے دڵـڕەق فـێـردەبـێـت...؟! نوسەر/لـالیـن ⚠بەهەموو جۆرێک وشە بە وشەی چیرۆکەکە ه...
