سڵاو جەماعەت چۆنن جا ئەوەش پاڕت ❤
vot
comment
ڕیاکشن بکەن📚
ـــــــــــــــــــــــــــ
جۆنگکووک و باپیری لە باخچەکە وەستاون وە ئەوانی تریش لە دوورەوە وەستاون و سێری بابەتەکە دەکەن بارانێکی زۆر بەهێز دەبارێت
دەنگی هەورە بروسکەکە تا ڕادەیەک بەرزە وەک ئەوەیە لە پشتی گوێی جۆنگکووکەوە لە زەوی بدات
جۆنگکووک و باپیری لە بەردەم بارانەکە ڕاوەستاون وە مەنجەڵە ڕۆنەکەش لە پێش ئەوانە یەکێک لە پاسەوانە کۆنەکانی ماڵەکە چەترێکی ڕاگرتوە لەسەر سەری نەحسین بەڵام بارانەکە جەستەی گەنجەکەی تەڕ کردوە
تەحسین دەنگی زاڵی دەرهێنا وە سێری چاوەکانی جۆنگکووکی کرد وە وتی
تەحسین: بوێری و ئازایی خۆت پیشان بدە بزانم.(وتی بە دەنگێکی جێگیری)
جۆنگکووک کە لە باپیری تێنەدەگەیت ڕووی گرژ کرد وە لە مێشکی خۆی وتی
ئایە دەیەوێت مەنجەڵەکە هەڵگرم ؟
یان دەیەوێت ڕۆنەکە بڕژمە سەر جەستەی ئالە...!!
چی گەر ئەوەی بوێت هەرگیز نایکەم
جۆنگکووکی هەرزەکار زۆر بێ تاوان بوو بۆ ئەوەی لە مەبەستی ئەو پیاوەی پێشی تێبگات بۆیەش بڕۆی گرژ کرد وە سێری باپیری کرد وە وتی
جۆنگکووک: چیت دەوێت ؟
هەوڵی دەدا دەنگی جێگیر بکات بەڵام ئەو هێشتاش زۆر لاوازە کە بارانەکە وای لێدەکات جەستەی بلەرزێت لە سەرما وە دەنگی هەورەکەش دای دەچڵەکێنێت
تەحسین: دەستت هەتا باڵت بکە نێو ڕۆنەکەوە، بزانم تا ئەو ڕادەیە بوێریت کە وتت...!!
پیاوەکە زۆر جێگیر بوو تا ڕادەیەک کە هیچ شتێک کاری لێنەدەکرد جۆنگکووک کە چاوەکانی لە شۆکدا کرایەوە سێری مەنجەڵە ڕۆنەکەی کرد پاشان سێری ئەو پیاوەی پێشی کرد وە وتی
جۆنگکووک: تۆ دەتەوێت فێرم بکەیت یان ئازارم بدەیت ؟(وتی بە گرژی)
تەحسین: تا ئازار نەچێژیت ناتوانیت فێربیت.
جۆنگکووک بەو قسانەی باپیری ورەی بۆ هات وە قەباغی مەنجەڵەکەی هەڵدایەوە بەڵام لەبەر گەرمی لە دەستی کەوت زەهرا ویستی نزیک بێتەوە بەڵام
هەر زوو وەستا کاتێک گوێی لە هاواری ئازاری کوڕەکەی بوو
جۆنگکووک دەستی خۆی خستە نێو ڕۆنەکەوە...!!
هاوارەکانی جۆنگکووک هەموان داچڵەکاند زەهرا کە فرمێسک چاوەکانی گرتبوو سەری سوڕمابوو لەوەی کوڕەکەی کردی
YOU ARE READING
شــێـخ جـۆنــگـڪـووڪ (بـەشیـے یـەڪەم)✔️
Short Storyجـۆنگـڪووڪیے چـواردە سـاڵـان دوایے لـەدەسـتـدانـیے بـاوڪیـے ئـەرڪێـڪـیے زۆر دەڪەوێـتـە سـەر شـانـیے چـیـے بـەسـەر ژیـانـے دێـت دوایے ئـەوەیے لـە ژێـردەسـتـیـے پـیـاوێـڪـیے دڵـڕەق فـێـردەبـێـت...؟! نوسەر/لـالیـن ⚠بەهەموو جۆرێک وشە بە وشەی چیرۆکەکە ه...
