part {33}

237 53 139
                                        







ئەوەش پاڕتی نوێ هیوادارم بەدڵتان بێت🥰



جا گلەیم هەیە زۆر زۆر بێ ئەکتیڤن...!
مەرج دانانەم لەبەر ئێوە...
بەڵام بەجدی ئێوەش زۆر بێ ئەکتیڤن...!
ئاوا نابێت...!




ڤۆت


کۆمێنت


ڕیاکشن بکەن‌❤️‍🩹




تێبینی سەبارەت بەم پاڕتە/ ئەم پاڕتە گەڕانەوەیە بۆ ڕابردوو بەر لەوەی جۆنگکووک لە تەواوی سنورەکەی
بکاتە بینا وە بەر لەوەی دانیشتوانی هێندە زۆر بێت،
ئەم پاڕتە جۆنگکووک شام دەناسێت وە چەند شتێکیش ڕوون دەبێتەوە کە لە پاڕتی ڕابردوو باس کراوە.




ـــــــــــــــ





لێوەکانی تەواو وشک بوون...!
قاچەکانی ئیتر ماندوو بوون...!
جەستەی ئارەقی زۆری کردوە...!
زمانی وشکی بەسەر لێوەکانیدا دەهێنێت بۆ تەڕکردنەوەی لێوەکانی...
بەڵام بێ سودە...!!!








خۆرەکە وەک ئەوەی ویستی لێکردنەوەی پێستی
ئەوانی هەبێت...
وەک ئەوەی بیەوێت بیان خنکێنێت لە توینا...
وەک ئەوەی ئەم بەیانیە خۆرەکە سەری دەرکردبێت بۆ ئەوەی ئەوان لە ناوبەرێت...
هێندە بە تینەوە دەسوتێت...!!








بەهێزی خۆرەکە دەری دەخات کە کاتی نیوەڕۆیە...!
دەری دەخات کە جۆنگکووکی بریندار نۆ کاتژمێرە
یونگی بەسەر پشتەوەیە...!







دەری دەخات کە جۆنگکووک تا چی ڕادەیەک حاڵی خراپە...
بەڵام وەستا لەبەر براکەی...!







هەرگیز پێشبینی نەکردبوو لە ناوەوەی سنورەکەیدا پانتاییەکی هێندە زۆر هەبێت...!
کە تەنها خۆڵی وشکی لێبێت...!






سوێندی خواردوە هەرکە گەڕایەوە ماڵەوە فەرمان بدات بە ئاوەدان کردنەوەی تەواوی ناوچەکانی سنورەکەی...!







یونگی: کـــاکـە...







وشەکانی یونگی زۆر زەحمەت بوون بۆ بیستن بەڵام جۆنگکووک بیستی وە بە خێرایی وەڵامی براکەیی دایەوە...!







جۆنگکووک: بەڵێ...
بڵێ یونگی...
من لێرەم...






یونگی: ئــاو...






جۆنگکووک هەرکە گوێ بیستی داواکاری براکەی بوو...
چاوەکانی پڕ بوون...
ماوەیەکی زۆرە نەگریاوە...!
بەڵام ئێستا هەست بەبێ توانایی دەکات...!








مرۆڤ چەند بەهێز بێت، بە توندی لە زەوی دەدات ئەو کاتەی هەستی بێ دەسەڵاتی بۆ دێت...!






شــێـخ جـۆنــگـڪـووڪ (بـەشیـے یـەڪەم)✔️Where stories live. Discover now