سڵاو جەماعەت چۆنن باشن ئەوە پاڕتم دانا کاکە ببورن
لەبەر دواکەوتنی بەس چیرۆکی ترم هەیە لەوان پاڕتم
داناوە بۆیەش لەمە دام نەنا بەس بەتەمام ئەمە تەواو کەم ئینجا ئەوانی تر دانەم چی دەڵێن؟؟
جا با دەست پێبکەین گوڵەکانم🥰
vote
comment
ــــــــــــــــــ
دووبارە لێرەیە لە گۆڕستان ئەمجارەش هاتوە کەسێکی ئازیزی بنێژێت هاوسەرە منداڵەکەی ئەو کچەی کە لە ژێر دەستی مێردەکەی مرد لە ڕۆژی بوکێنیدا
ئایە ئێستا جۆنگکووک کەسێکی خراپە...؟!
بەڵام ئەو هەرگیز نەیویست ئالە بمرێت ئەم بەیانیە کاتێک گوێی لە هاوارەکانی دایکی ئالە بوو ڕقی لە خۆی دەبۆوە
بەڵام ئەویش بێتاوانە جۆنگکووک کە ئێستا هەست بە ئازاری دەستەکانیشی ناکات خەریکە خۆڵ دەکاتە سەر جەستەی هاوسەرە مردوەکەی
ئەو توڕەیە لە باپیری بەڵام زیاتر توڕەیە لە خۆی ئەو
ناتوانێت خۆی تێبگەیەنێت کە تاوانی ئەو نەبوو
دایکی باشە بەڵام پێویستی بە پشوە
دەستێک خاکەنازەکەی گرت کە جۆنگکووک خۆڵی پێی دەکردە سەر تەرمی ئالە ئەوە کاکی ئالە بوو
عەلی: شێخ تۆ برینداریت ڕێگا بدە من تەواوی بکەم.
دەنگی کوڕەکە جێگیر بوو جۆنگکووک دوور کەوتەوە
وە بۆ ئەوی بەجێهێشت ئاوەڕی دایەوە گۆڕەکەی باوکی بینی هەناسەیەکی پڕ حەسرەتی دایەوە وە ڕووی کردە پێشەوە دووبارە
ــــــــــــــــــــ
دەنگی گڕی پیاوەکان تەواوی دیوەخانەکەی شێخی پڕ کردوە جۆنگکووک تاکە کەسە بێدەنگ بێت بەڵام ئاگاداری چاوەکانی عەلیە لەسەریەتی
ڕووی کردە عەلی وە سێری چاوەکانی کرد پاشان وتی
جۆنگکووک: چیت دەوێت بپرسە.(وتی بە ئاسایی)
دەنگی گەنجەکە جێگیر بوو وای کرد سەرنجی هەموان بچێتە سەر عەلی لە کۆتایدا عەلی لێوەکانی لەیەکتر کردەوە وە دەنگی گڕ و پڕ توڕەیی و ڕقی خۆی دەرهێنا پاشان وتی
عەلی: خوشکەکەم شتێکی خراپی کردبوو تا شایەنی مەرگ بێت...؟!
پرسیارەکەی عەلی هەموانی شۆک کرد بۆ ساتێک وە باوکی عەلی دەنگی توڕەیی و گڕی خۆی دەرکرد بەسەر کوڕەکەیدا
ئیبراهیم: عەلی ئەوە چی پرسیارێکە جـ.....
جۆنگکووک نەیهێشت قسەکەی تەواو بکات کاتێک بەدەنگە جێگیرەکەی وتی
YOU ARE READING
شــێـخ جـۆنــگـڪـووڪ (بـەشیـے یـەڪەم)✔️
Short Storyجـۆنگـڪووڪیے چـواردە سـاڵـان دوایے لـەدەسـتـدانـیے بـاوڪیـے ئـەرڪێـڪـیے زۆر دەڪەوێـتـە سـەر شـانـیے چـیـے بـەسـەر ژیـانـے دێـت دوایے ئـەوەیے لـە ژێـردەسـتـیـے پـیـاوێـڪـیے دڵـڕەق فـێـردەبـێـت...؟! نوسەر/لـالیـن ⚠بەهەموو جۆرێک وشە بە وشەی چیرۆکەکە ه...
