part {34}

189 51 204
                                        





سڵاو نازدارەکانم چۆنن هیوادارم هەمووتان باش و سەلامەت بن♥




ڤۆت



کۆمێنت



ڕیاکشن بکەن♥





ـــــــــــــــــ






چاوەکانی هەڵهێنا وە هەستی بە ئازار دەکرد لە بەشی چەپی...
ویستی بۆ جوڵاندی دەستەکانی گەشتە مێشکی بەڵام وەستا کاتێک هەستی بە هەبوونی کەسێک کرد لەلایەوە...!








سێری لای ڕاستی خۆی کرد وە شامی بینی...!
سەری خستبۆ سەر دەستی هاوسەرەکەی وە هەنیسکەکانی بەردەوام بوون...!







جۆنگکووک: شام...







تەنها ناو هێنانی بەس بوو بۆ ئەوەی وا بکات کچەکە سەری بەرز بکاتەوە وە سێری چاوە ماندوە کانی هاوسەرەکەی بکات...!







شام: جۆنگکووک...!
تۆ باشیت...؟!
من بانگی دکتۆر دەکەم...!
هەواڵ بە یونگی دەدەم و دەگەڕێمەوە...!!






شام بەسەر یەکەوە بە شڵەژاوی قسەکانی دەکرد وە هەڵسایەوە بۆ بەجێگەیاندی قسەکانی...
کاتێک شام ژورەکەی جێهێشت جۆنگکووک بیری لە ڕوداوەکان کردەوە...!
وە ڕاستەوخۆ جیمین هاتەوە یادی...






بە خێرایی لە نێو جێگاکەی هاتە دەرەوە...
بەڵام ئازارێ بەهێزی هەبوو دووبارە...!






هەموو ئازارەکانی پشتگوێ خست وە هەڵسا و بەرەو
دەرەوەی ژورەکە هەنگاوی نا...!
دەرگاکەی کردەوە و شام و یونگی لە بەرانبەری بوون...!






یونگی بە سەرسوڕماوی و چاوەکراوەکانی سێری جۆنگکووکی کرد پاشان یارمەتی پیاوەکەیدا لە وەستانیدا وە وتی...





یونگی: کاکە تۆ باشێت...؟!
بۆچی هەڵساویت...؟!
وەرە بگەڕێینەوە بۆ ژورەوە...!







بەڵام جۆنگکووک بە توڕەیی وەڵامی یونگی دایەوە وە وتی





جۆنگکووک: دەمت دابخە...!
کاتی ئەوە لە جێگادا بکەوم...!!
دەبێت بڕۆمە لای جیمین...!
شتی بێمانە بە من مەڵێ، بەڵکو باسی تەندروستی جیمینم بۆ بکە...!!!







یونگی وازی هێنا لەوەی دەمەقاڵێ بکات لەگەڵ براکەیدا...!
چونکە باش دەزانێت وشەکانی بێ سودن...!







دەرگای ژورەکەی جیمین کرایەوە وە جۆنگکووک بە یارمەتی یونگی چوە ژورەوە یەکەم شت گەشتە چاوەکانی جۆنگکووک براکەی بوو کە لەسەر جێگاکە پاڵ کەوتوە بە ماندوویی...






جۆنگکووک بە هێمنی لێی نزیک بۆوە کاتیک جیمین سێری چاوەکانی براکەیی دەکرد...!
شتانێکی زۆر لە نێو چاوەکانی جیمیدا هەبوو...
پەشیمانی...
خەم...
شەرمەزاری...
ئازار...
ماندوێتی...









بەڵام چاوەکانی جۆنگکووک تەنها ئازارەکەی بینی...!
ئازاری گیانی جیمین ئازاری دڵی جۆنگکووکیدا...!







بە هێمنی لە لایەوە دانیشت وە بە دەنگێکی هێمن و ئارام پرسیاری لە حاڵی براکەی کرد...!







جۆنگکووک: تۆ باشیت...؟!
ئازارت زۆرە...؟!






جیمین: من باشم کاکە...!
ئایە تۆ سەلامەتیت...؟!





وشەکانی جیمین وای کرد جۆنگکووک بزە بێتە سەر لێوەکانی...!
ماوەیەکی زۆر درێژ دەبێت کە جیمین بە جۆنگکووکی نەوتوە کاکە...!
لە دوای مردنی دایکیانەوە...!
بۆ جارێکیش لە شێخ زیاتری پێی نەوتوە...!






جۆنگکووک: من باشم شێرەکەم...
باشم...!!
دکتۆرەکان وتیان چی...؟!






یونگی: وتیان کە تەندروستی جیمین باشە...
بەڵام لێرەوە دەبێت زیاتر ئاگادار بێت تا ماوەیەک لەبەر برینەکەی...
وە وتیان پێویستە زۆر شلەمەنیەکان بخوات وە چەند ڕێنماییەکی ترشیان پێدا...!








یونگی بە دەنگێکی جێگیر بۆ جۆنگکووکی ڕوون کردەوە و ئەویش سەری جوڵاند وەک تێگەشتن پاشان ڕووی کردە جیمین وە وتی






جۆنگکووک: لە نێو جێگاکەتدا بمێنەوە تا ئەو کاتەی بە تەواوەتی باش دەبیت...!






جیمین: چی سەبارەت بە تۆ...؟!
تۆش نەشتەرگەریت بۆ کراوە کاکە...!
پێویستە پشوو بدەیت...!





جۆنگکووک هەڵسایەوە، بەر لەوەی ژورەکە جێبهێڵێت بە دەنگێکی جێگیر وتی






جۆنگکووک: من ئاگاداری خۆم دەبم خۆمی خۆتت بێت نەک من...!





جۆنگکووک ئەو وشانەی وت کە ڕاست نین...!
ئەو ئاگاداری خۆی نابێت...!
هەمیشە بەو شێوەیە بوە...!
جۆنگکووک بە لایەوە گرنگ نییە گەر هەناسە بدات یاخود نا...!
تاکە شتێک کە بۆی گرنگە پاراستنی ئەوانی ترە...!









جۆنگکووک هەڵە بیردەکاتەوە...
پێی وایە گەر ئەو شتێکی بەسەر بێت هێشتاش هەموان سەلامەت و دڵخۆش دەبن...
لەوانەیە کەسێک بتوانێت دڵخۆش بێت بەبێ بوونی جۆنگکووک...
کەسێکیش بتوانێت لەبیری بکات...
بەڵام شام نا...!
شام لەبیری ناکات...!
دڵخۆش نابێت...!
دوای جۆنگکووک شامیش نابێت...!







پیاوەکە گەڕایەوە ژورەکەی وە لەگەڵ یونگیدا سەبارەت بە کارەکانی قسەی دەکرد...
جۆنگکووک بۆی دەرکەوت دوو ڕۆژی تەواوە بێ هۆش بوە وە جیمین بەر لە ئەو بە ئاگا هاتوە...!






ئێستا جۆنگکووک دەزانێت دوو ڕۆژی ڕابردوو بێ هۆش بوە...!
بەڵام نازانێت ئەو دوو ڕۆژە حاڵی شام چۆن بوە...!
ئەو بێ ئاگا بوو لە هەموو فرمێسک و گریانەکانی شام...!
هەموو ئازارەکانی...!
جۆنگکووک بێ ئاگا بوو لەوەی هەموو شەوێک شام لە خودا دەپاڕایەوە گەر بڕیار بێت جۆنگکووک چیتر بوونی نەبێت ئەویش نەبێت...!






cut...




vot





comment




ڕیاکشن بکەن❤️‍🩹






هیوادارم بەدڵتان بێت💝


بایی👋

شــێـخ جـۆنــگـڪـووڪ (بـەشیـے یـەڪەم)✔️Where stories live. Discover now