part 1

228 15 0
                                    

چاوم کردەوە  لە تەنیشت شێرزاد پاڵکەوتبووم
بۆ ساتێک چریکەی چۆلەکەکانیش وەستابوون لەگەڵ خۆر لێیان لە ناو چاوانم قژم بردە دواوە و سەیرێکی شێرزادم کرد و کەوتمەوە خەیاڵی ڕابردوو......
ناوم گوڵزارە... وەکو گوڵ جوانم و زیاتر بە گوڵی  یان گوڵی ناوم دێنن، لە ئامادەیی بووم پۆلی یەکی دوا ناوەندیم تەواو کرد کەدەکاتە پۆلی دەیەمی ئێستەم، تەقریبەن  پۆلی یانزەیەم بووم، مامۆستایەکی زمانی عەرەبیمان بوو ڕۆژێک بانگی کردم ڕاستی من هیچ لە نزیکۆ نەمدەناسی چونکە وانەی پێ نەدەوتمەوە وتی سڵاو گوڵزار نازانم چۆن ناوی منی بیستبوو ئەیزانی، ناوی زانا بوو، وتم سڵاو مامۆستا زانا هەندێک هێنای و بردی وتی ئەمەوێ وانەتان پێ بڵێم تۆ پێت خۆشە؟ وتم بۆ نا مامۆستا گیان تۆ بیت مامۆستا نەشمیل بێت بۆ ئێمە جیاوازی نییە، وتی دەست خۆش سوپاس زور سەرسام بووم، ڕۆژ هات و ڕۆشت لە سەرەتای هەفتەوە هات وانەی پێ دەخوێندین، ئەتوانم بڵێم لەسەرەتاوە وردە وردە خۆشمویست، نازانم کەسێکی زۆر جوان و تایبەت بوو کاتێک سەیرم ئەکرد ئاگام لە دەرسەکە نەما، ڕەنگە بڵێن ئەها چ قێزەونە تتماحکردنە مامۆستای خۆت یان مامۆستای خۆت تەماحت تێ بکات بەڵام نازانم بە هەڵەم نەبینی من، بەهەر حاڵ ئەویش کاتێک دەرسی ئەوتەوە زۆربەی کاتەکان سەیری ئەکردم بە جۆرێک هەموو خوێندکارانیش ئەیان زانی، ڕۆژێک کە لە سەیرانی خوێندنگا بووین ڕۆشتم تا وێنەی لەگەڵ بگرم، وتی با بە سێڵفی بیگرین، بە سێڵفی گرتمان و هەندێک سەیری کردم وتی گوڵێ، وتم فەرموو مامۆستا گیان، وتی گیانت خۆش، گوڵێ ئەمەوێ پەیوەندیمان هەبێ، یانی دەمێکە.... یەک شەرم دایگرتم سوور سور بوومەوە وتم مامۆستا... وتی چیی بڵێی ئاوا ئەبێ، با پەیوەندیمان هەبێ و ئەم قسانەی کرد وتم بیرێک ئەکەمەوە، خۆشم نازانم بۆ ئەوەنە سووک بووم بۆ بڕیارەکەی کە دو وشەی تری وتبا دەڕۆشتمە باوەشی، ئەو ڕۆژە تێپەری ڕۆژی دوای بە ناوی پرسیار ڕۆشتمە لای وتم من ڕازییم بەڵام نامەوێ خوێندنیشم بڕوات، وتی تۆ خەمی ئەوەت نەبێ، ڕۆژ هات و ڕۆشت نزیک ئەبووینەوە و نامەمان ئەگۆڕیەوە بە سۆشیاڵ میدیا و لە دەوامیش هەر وا کە هەمووی نامەی ئاشقانە و خۆشەویستی بوو، هەموو کاتیش بە بیانووی ئەوەی لە وانەکە تێناگەم یان پرسیار ئەڕۆشتم بۆ لای و قسەمانەکرد

خۆشەویستی بێ کۆتا🩵 Where stories live. Discover now