part 8

103 15 2
                                    

کەمێک کە باشتر دەبوومەوە بیستمان زاناو دەسگیرانەکەی جیابوونەتەوە 8 مانگ تێپەڕی بەسەر منداڵ مردنەکەی من شێرزاد چەند ڕۆژێک هاتەوە زۆر وێران و مات بوو زۆر ئەمرسی چییە تا وتی ئەگەر ئەتوانی با ئێوایەیەک دایکم و وان داوەت بکەین وتم خوا ئەکا تۆ بەوە دڵ خۆش دەبی، هەر زوو ڕۆشتمە مارکێت لەگەڵ مەیلی و شتمان زۆر کڕی پەیوەندیم بە هەموویان کرد و وتم سبەی  ئێوارە لە ماڵی ئێمەن، شەوەکەی لەگەڵ مەیلی شیرینی زۆر خوشمان ئامادە کرد و قاپ و هەموو شتمان حازر کرد لەسەر کورسی بووم شێرزادیش لام وەستابوو قاپەکانم دەر دەهێناو بەوم دەدا بەرچاوم لێڵ بوو خەریک بوو بکەوم گرتمیەوەو هەردووکمان پێکەنین و بەردەوامیم بە ئیشەکەم دا بۆ ڕۆژی دوایش خواردن و چێشت مایەوە و ئەویشم خەریک بوو حازر دەکرد جۆرەها خواردنم کردبوو تا هاتن شتەکانمان لەگەڵ شێرزاد ڕێک کرد و هەمووان هاتن زۆر خۆشحاڵ بووین و شێرزاد خەمبار دیار بوو بەس نەیەویست وا خۆی دەرخات جگە لەوە هەمووی مەتحی خواردنەکانمیان دەکرد شیرینیشم هێنا وهەموو شت تەواو بوو من هەر بە دەورو خولی میوان دەجوڵامەوە، ڕاستە زۆر ماندووی کردم بەس مادام شێرزاد و مەیلی کچم دڵیان پێی خۆشە با من ماندوو بم چییە؟ شێرزاد وتی گوڵی گیان دانیشە با قسە بکەین من ترسێ دڵمی داگیر کرد وتم شێرزاد دەردت لێم چی بووە وتی وەرە ئێرە زۆر شەرمم کرد بەس چوم لە نزیکی دانیشتم وتی من ژیانی یەکەمم خۆش نەبوو بەڵام مەیلی بۆ من هەموو شت بوو باوەڕم بە هیچ ئافرەتێ نەما، بەڵام گوڵێ بۆ من هەموو شتێکی گۆڕی تەنانەت مەیلی لە منیش زیاتر خۆشویست هەمووان دایان لە پێکەنین، هەستم بە تەڕبوونی چاوی کرد وتی ئێستاش دوای چەندان نیشانەو پشکنین دەرکەوتووە من شێرپەنجەمە کە وای وت ڕێک دڵم بوو بە هەزار پارچە زۆر زۆر وێرانی کردم وتم گاڵتە مەکە گاڵتە ئەکا  لێی مەگرن بۆیە واکا تۆزێ بمان ترسێنێ ئەزانێ من ترسنۆکم بۆیە، وتی نا وەڵا وا نییە، هەندێ وەستا وتی شێرپەنجەی خوێنمە و خەریکە بۆ هەموو جسمم دەگوازرێتەوە، هەمووی لە ناکاو دەستی کرد بە پێکەنین لە هەمووی خراپتر من و دایکی بووین مەیلی ومناڵە داماوەکانی تریش لە ژوورەکەی تر لە گریانی ئێمە هاتنە ئەوێ شێرزاد وتی دایە باوە... ئازادی برام و ناوی هەموویانی وت، وتی ئەگەر منتان زۆر خۆشەوێ ئەم قسەم قبووڵ کەن، وتی من شتێکم لێ هات هەموو شتێکم بە ناوی گوڵێ و مەیلی دەبێ، ئەوەشی ئەمێنێتەوە بۆ ئێوەش تا هەتا هەتایە یارمەتی ئێوەدەدەم، فڵان دووکانم مانگی ئەوەنە پارەی دەرەکا بە کرێ و شت دەیدەم بە ئێوە بەڵام با ئەم خانوو زەوی و دووکان و شتانە بۆ مەیلی و گوڵێ بن، مەیلیش دایکی خۆی بە گوڵێ دەزانێ گەر گوڵێ ڕازی بێت و پێی خۆش بێت با مەیلی لای گوڵێ بژی بەڵام.... قەت ڕێگری لە هاوسەرگیری گوڵی نەکەنەوە تو ناوی خوا مەیلیش بێتە لای ئێوە، هەمووی ئەگریا وتم شێرزاد خوا نەکات قەت وات لێبێ بەس سوێند بەخوا مەیلی کچی منە تا ئەو ڕۆژەی من لە ژیانم، ڕۆژە سەختەکانی من و شێرزاد دەستی پێکرد

*************

لە ناکاو شێرزاد بانگی کردم گوڵێ گوڵێ... یەکسەر هەستم ووتم چی؟ چیی بووە؟ وتی دەستشۆر بە هەزار حاڵ بردمە ئەوێ شێرزاد کە هەر پێکەنی و کوڕێکی ئەوەنە کەشخە بوو هەمووی ئاواتی پێخواست ئێستا بێ قژ و بێ موو، بە ئێسقان و بێ گۆشتەوە ماوەتەوە باڵا بەرزیەکەی پووکاوەتەوەو کوڕ بۆتەوەو کە هێنامەوە گۆڕیم و یارمەتیم دا و بردمە هۆڵەکە ئەمزانی لەکۆتاییەکانی ژیانێتی من بەس ئەگریام هەمووان لەوێ بوون و مەلا هاتبوو قورأن ی دەخوێند وردە وردە شێرزاد بانگی کردم و چومە لای وتی ئەو ڕۆژەی کە... ( زور بە بێهێزییەوە قسەی ئەکرد ) ئەو ڕۆژەی کە ئەو شتانەم پێ وتن جێ بەجێی بکەن من لە کۆتاییەکانی تەمەنمم،من دووبارە بە دەنگ دەستم کردەوە بە گریان وتم تو گیانی من وا مەڵێ وردە وردە شێرزاد لەسەر جێگا کەوت و ئارام ئارام بوویەوەو چاوەکانی لێک نا یەکقیژەم لێدا و هاوارم کرد و وتم بێ ماڵ ماینەوە، بێ ماڵ مەبەستم لەوەی شێرزاد پەناگەمان بوو نەک ماڵ و خانوو

خۆشەویستی بێ کۆتا🩵 Where stories live. Discover now