part 9

99 13 0
                                    

ئیتر دوو ئەوەنەی تر ژیانم بۆ سەخت بوو مەیلی لەگەڵ من ئەژیا تا ماوەیەکی زۆر  نە من نە مەیلی باش نەبووین و هەر ئەگریاین، تا دوو ساڵ و نیو زیاتریش مەیلی هەر لای من بوو ئەگەر لە ماڵ دایک و باوکی شێرزادیش با هەر ئەگریاو ئەیووت ئەڕۆمەوە لای دایە، خانووەکەش دوای ئەو ماوە زۆرە ئەشیاکانی ناوەوەی دڵم نەهات بیفرۆشم لە ژوورێکی قاتی سەرەوەی ماڵی باوکم بۆ هەمیشە بە داخراوی مایەوە و ماڵەکەم یا بە کرێ، باوەڕکەن هیچم بۆ خۆم سەرف نەکرد ئەو پارەی مانگانە دەهات چی خانوو و زەوی و شتەکان هەموویم هەڵدەگرت بۆ مەیلی و لە پارەی خۆشم هەموو شتێکم بۆی دەکڕی و سەرفم دەکرد بۆی مەیلی کچێکی زۆر ئاقڵ بوو بەس زۆر لە ئەو دڵ ڕەقیەی دایکی پەست بووم ئاخر ئەو کچە باوکیشی نەمابوو کەچی دایکە بێ ویژدانە پیسەکەی ڕۆژێکیش نەهات بە شەڕ لە دەرگامان بداو بڵێ کچی خۆمم ئەوێ، بەهەر حاڵ ئێوارەیەکی کتووپڕ بوو لە دەرکا درا مەیلیم دەگۆڕی دایکم وتی کچم بڕۆ دەرگاکە بکەوە وتم بۆستە دایە مەیلیم چاک کرد و وتم دایە گیان دەرگاکە با بکەمەوە ڕۆشتم دەرگا بکەمەوە ئەویش بە دوام داهات دەرگام کردەوە یەک ئارەقەی ساردم دەردا زانا بە چەپکێک گوڵی سپی و داک و باوکی زاناش لە دواوەو دایک و باوکی شێرزادیش بوون قسەم بۆ نەکرا تا دایکم هات ئەویش شۆک بوو هاتنە ژوورەوە و من هەر کش و مات بووم دانیشتبووین منیش سەرم داخست بوو مەیلی لە لای داپیری بوو هەر خۆی بە قوربان دەکرد کە بۆنی بۆ ئەوەنە خۆشە باوکی زانا دەستی کرد بە قسەکردن وتی زۆر ناڕوون هاتین برام بەڵام وامان باش زانی وە زاناش وتی دایک و باوکی کاکە شێرزادی ڕەحمەت بوو بێن هەمووی سڵاواتێکی لێدا، باوکی شێرزاد وتی ئەو برینەی کە لەسەر دڵمان درووست بوو ناتوانین شوێنەوارەکەشی بسڕینەوە ئەزانم گوڵێ قسەی من ناشکێنی، گۆڵی گیان تۆ زۆر گەنجی هەقی ئەوەت هەیە هاوسەگیری لەگەڵ کەسێک بکەی باش بێت زانا کوڕێکی باشەو خۆشت دەیناسی وتی مامۆستای بووم، کچم ژیانێک تر بە خۆت بدە بەڵکو خۆشبەخت بیت، وتم باوکە **** ناتوانم باسی شتی واش لە لای من مەکەن توخوا هەر قسەیان ئەکرد و ئیقناعیان پێ نەهێنام، لە کۆتاییا وتم من زۆر ڕووخاوم دوای شێرزاد نابینن ڕووخسارم قژم چۆنە؟
مامۆستا زانا بەڕێزیشتان خاوەن بڕوانامەو شەهادەی بەرزن و کەسی زۆر باشتر هەیە، ببوورن من هاوسەرگیری ناکەم ئەوە کۆتا قسەم بوو هەستام و مەیلی یەکسەر ڕایکرد بۆ لام و بە گریانەوە هاتمە ژوورەکەی خۆم و توند مەیلیم لە باوەش کرد، قەت بیستوتانە ئەشقی یەکەم لەبیر کرێ؟ دەی منیش زانام هیچ لەبیر نەکردبو بۆ باوەشێکی ئەمردم بۆ ئەو کاتانە ئەمردمەوە کە بە نازەوە ئەمووت تێناگەم ئەیووت وەرە بڕۆینە کتێبخانە کە سوور تێگەشتم بەڵام نەمەتوانی لێی دوورکەومەوە، لە تەنیشتی لە کتێبخانە دانیشتم و ئەموت مامۆستا ئەی باشە ئەمە چۆنەو ئەوە چۆنە، پرسیاری زیاترم ئەکرد تا زیاتر لەگەڵی بم، من هێشتا شێتانە ئاشقی زانا بووم بەڵام هەموو ڕاستیکانم بیر هاتەوە کە من بوومە هاوسەری شێرزاد، بە سکی هەشت مانگی منداڵی ئەوم لەبارچوو ئەو ماوەی شەش مانگ زیاتریش هەوڵی بۆ دام تا دەروونم ئارام کاتەوە، بێ ئەوەی منداڵێک بێنمە دوونیا و لە دایکایەتی بزانم فێری دایکایەتی کردم، بێ ئەوەی خۆشم بوێ هۆگری بووم، شێرزاد خوای گەورە ئەمشەوی ناو گۆڕت پڕ بێت لە نوور داوا لە خوا ئەکەم من و خێزان و هاوڕێ و ئەوەی تۆی ناسیوە چەندە لێت ڕازی بێت خوای گەورە دوو هێندە لێت ڕازی بێت

خۆشەویستی بێ کۆتا🩵 Where stories live. Discover now