part 11 ( finall )

150 18 3
                                    

ئاگام لێبوو وردە وردە دەنگە دەنگ نەما منیش ئیتر تاقەتم نەماو خەوتم، پاییز بوو من و مەیلی لەسەر گۆڕی شێرزاد بووین دانیشتبووین ئیتر خەریک بوو لە ئازار ڕاهاتم مەیلیش هەندێک گەورە بوو بوو ئەزانم ڕەنگە بڵێن ئاها چۆن ئەو کچەیان پێی دا بێ ئەوەی دایکی بێت، وەکو وتم شێرزاد قسەی کردبوو نەیان توانی وەسیەتی ئەو بشکێنن جگە لەوە زۆر باش ئەیان زانی من زۆر جوان خزمەتی ئەکەم، هەموو ڕۆژ مەیلیم دەشووشت و قژیم دادەهێنا و جلی ڕەنگاو ڕەنگم لەبەر دەکرد، قژی زۆر درێژ و جوان بووبو، وردە وردە گەورە ئەبوو منیش هەندێک باشتر بووبوم، زانا جارێکی تر هاتۆ وتم بیری لێکەمەوە، شەوێک هەموویان دانیشتبوون، وتم باوە دایە ئێوە دایک و باوکی شێرزادن و داپیر و باپیری مەیلین، ئێوەش دایک و باوکی منن، هەم دیس ڕووم کردە دایک و باوکی زاناو هەمان قسەم کرد وتم من قەت بە خەیاڵم نەهاتووە زەواج کەمەوە دوای شێرزاد، زانا گەنجی بوو، وتم بەس چەند شتم بینی سوێند بەخووا بۆیە ئەیکەم، ڕێک واش بوو، وتم سەیرکەن ئەگەر ئاوا ڕازین ئەوە منیش ڕازیم بەو زەواجە بەس ڕازیی نین شتێکی ترە، سەیرێکی هەموویانم کرد و وتم شێرزاد هەموو کات قسەی بۆ ئەکردم، وتم شێرزاد تاکە یادگاری بۆ هەمووان جێهشت ئەویش نازارەکەی من بوو، وە من بەڵێنم پێی داوە، زانا خێزانی زاناش، ئەگەر ڕازیین مەیلی لەگەڵ من بژی ئەوە منیش ڕازیم ڕازیش نیین با ئێوەش و ماڵ باوکە *** ئەزێت نەکێشن، زانا ویستی قسە بکات دایکی وتی زانا چەند ساڵە تۆی خۆشەوێت دڵخۆشی زانا بۆ ئێمە هەموو شتێکە، زانا سەیری دایکی کد و دڵی خۆش بوو، دایک و باوکی شێرزاد وتیان ئاخر ئەزتان ئەدات، وتم مەسرووفی مەیلی لەسەر منە، ئەو شتانەشی لە شێرزادەوە بۆی ماوەتەوە هەمووی هەڵگیراوە بۆ کاتی خۆی خۆم ئەزانم چی بۆ ئکەم، تاکە شت بمەوێ لە زانا بەس مەیلی خۆش بووێ و لەگەڵم بژی چونکە بێ مەیلی ناتوانم منیش بژییم، ئاڵتون و هیچم ناوێ ماڵێک بەسە تیای بژین، ئەو شەوە باش ڕۆشت وردە وردە لە مارەبڕین و شت نزیک بووینەوە زانا زۆر کەشخەبوو منیش بڕیارم دا باسی شێرزادی لا نەکەم چیتر، پیاو عادەتێتی باسی پیاوێکی تری لا بکەی گەر لە شوێنێکی تریش بێە ئاگر ئەگرێ، بەهەر حاڵ مارەبڕینم ئاڵتونیان دانا بەس لەبەر شەرع گەر نا من بەس مەرجم ئەوە بوو مەیلیم لەگەڵ بژی، جلی کوردی مۆرم لەبەر بوو، بۆ گواستنەوەش عەزی، حەفلەو ئاهەنگمان نەگرت بەس لە ماڵدا هەندێ قەرەباڵخی کرا، من و زانا ڕۆشتینە ماڵی خومان، مەیلیشم لەگەڵ ژیا نامەێ درێژی کەمەوە بەس زانا زۆر باش بوو برینەکانمی یەک یەک تیمار کرد، جگە لەوە باوکایەتی باشی بۆ مەیلی ئەکرد مەیلی بە مامە بانگی ئەکات تا ئێستاش دایک و باوکی شێرزادیش هاتووچۆمان ئەکەن و مەیلیشیان بۆ ئەبەم منیش بەس مەیلی ناتوانێ قەت بە شەو لە هیچ کوێ بمێنێتەوە، ژوورێکی کچانەم بۆ کرد، بەهەر حاڵ شەش مانگ دواتر کە دەکاتە بەهار دووگیان بووم و کوڕێکمان بوو ناومان لێنا میر، من و زانا زۆر دڵخۆشین بووین بە خێزانێکی چوار کەسی هەمان دوو خۆشەویستی ئەو ڕۆژانەین کە لە خوێندنگەو ماڵیان ئاشق بووین و مەیلیش ئێستە لە خوێندنگەیە لە پۆلی 5 ، ئەگەر چیی زانا یارمەتی منی زۆر دا بەس هێشتا فەراغێک لە دڵم ماوەتەوە چۆڵیەک هێشتا لە دڵم هەیە، لە خەونیشم یەک دوو جار شێرزادم بینی کە چەندە دڵی خۆشە بە بینینی مەیلی لەلام،  دیارە قەدەری خوداش وابووە دوای هەزاران ئازار و ناڕەحەتی بینین بگەین بە یەکتر من و زانا، سەرەتا هی ئەو بووم و کۆتایش هەر هی ئەو بووم، بەهەر حاڵ بۆ من قوورس بو ئەم شتانە بنووسمەوە بەس داواکارم گەر کەسێکتان خۆش ویست مەڕۆن بۆ لەبیرکردنی زەواج لەگەڵ یەکێکی تر بکەن چونکە بۆشای ئەشقی یەکەم بە هی دووەم پڕ نابێتەوە و جگە لەوەش کەسی دوەم یەتە ژیانت هۆگری با نەبی و وەکو من لەدەستی بدەی

خۆشەویستی بێ کۆتا🩵 Where stories live. Discover now