part 7

106 12 1
                                    

وتم زانا تو گیانی خۆشەویسترین کەست واز بێنە ئیتر
وتی تۆ تێناگەی؟ ژنم هێشتا بە زۆر هیناوە دەبینی ئاهەنگی گواستنەوەشم بۆ نەکردووە تەنها مارەبڕینی مەلایە، هەناسەیەکی قوڵم کێشا وتم چ فایدەیەتی؟ ئیتر بوونی من و تۆ نەما... مەیلی لە توالێت هاتە دەرەوەو دەستەکانیم شووشت و زانام جێهێشت بە بێ ئەوەی کەس بزانێ، زووش بە شێرزادم وت ژانە سەرێ خراپمە با بڕۆین، بیلمووناسەبە چاوم خەریک بوو دەبووە خوێن لە ئازار و ژانەسەرا کە هاتینەوە منیش زۆر هیلاک بووم خەوتم، میلیش شێرزاد خەواندی بەیانی کەمێک درەنگ بە خەبەر هاتم بە دەنگی مەیلی کە دەگوت دایە هەستە، چاوم کردەوە چاوم کەسی نەبینی ئەوەنە لێڵ بوو سەرم خستەوە سەر سەرین وتم مەیلی گیانەکەم بۆستە تا وردە وردە چاوم کرایەوە و ئیتر هەستام و ڕۆژەکەم لەگەڵ مەیلی بەسەر ئەبرد، ئیتر هەر کاتیش خەفەر بووبام شێرزاد لە ماڵ بوو شێرزادیش خەفەر بووبا من لەماڵ بووم یان من و مەیلی دەڕۆشتینە ماڵ باوکم یان ماڵ باوکی شێرزاد، مەیلی عەجەب خووی بە منەوە گرتبوو، دایکیشی ئەسڵەن لە هیچ شوێنێک خەبەری نەبوو بەس جارێک ڕەسمیم لە ناو مووبایلی شێرزاد بینی هی بووکێنی بوو کە هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو کوڕە کردبوو لێم نەپرسی بەس زۆر دڵم پێی تووند بوو نازانم چۆن زانی سەیری ئەو وێنەم کردووە، وتی باوەڕ بکە پێم بۆیان ناردم، وتم ئاسایییە شێرازد دایکی کچەکەتەو خۆشەویستی تۆ بووە، وتی ئێمە قەت بە خۆشەویست بەیەک نەبووین، دایکی مەیلیش تەنها تۆیت گوڵێ، وتم ئاخر... وتی مەیلی دایکی خۆی ئەناسێ؟ ناا!! دایکی مەیلی هیچ دڵی بە مەیلی نەسووتا؟ نا!! ئەزانی زۆر خەمم لێ دەخوارد دەمووت مەیلی دەستێکی لە مەچەکەوە نیەو بێ دایکیش؟ زۆر ئەترسام کاتی گەورەبوونی، گەرچی دایکم و خوشکم هەموو کات لەگەڵی بوون بەس تۆ دەزانی شەرم بۆ چۆنە دایکی نەبوو تا باسی کاتی گەورەبوونی بۆ بکات ڕەنگە مەیلیش شەرم بکات باسی ئەو شتانە لای داپیر و پووری بکات، چوزانم... من و شێرزاد لەسەر جێگە بووین، دەستم لەسەر دەستی دانا، وتم شێرزاد ئەمە بەڵێنی منە سوێند بێت تا من بە ڕۆح زیندوو بم ڕێزت لێ بگرم و خۆشم بوێی، مەیلیش لە منداڵی خۆم زیاتر خۆش بووێ، ئەگەر چی من شێرزاد تەنها ڕێزم لێی دەگرت من تەنها زانام خۆشەویست، بەس لەبەر دڵی شێرزاد تا ئیتر ئەوەنەی ترە ئازار نەچێژێ، شێرزاد یەک دوو جارێ تاقیبی کردم هەقی خۆشی بوو هاوسەری پێشووشی سیقەی پێی بوو کەچی ئاوا خراپەو خیانەتی کرد بەرامبەری بەس من خۆم دانەواند بەهەرحاڵ بووبووم بە خێزانێکی باش هەرسێمان ماوەیەک بوو ئاگام لە زانا نەبوو بەس یەک جار گوێم لێبوو لە خوشکی دەسگیرانی زانا وتی هەر کێشەیان هەیە و ئەمانە من دەردی زانام ئەزانی، بەهەر حاڵ ڕۆژانێک زۆر ماندوو کش و مات بووم و هیلاک بووم تا بە نیشانەکان دەرکەوت دووگیانم بۆ من بێ سنوور ناخوش بوو منداڵم نەبوو لە عەشقم بەس یەکەمەکان زور ناخۆش بوو دوای وردە وردە باش بووم مانگی هەشتەمی دووگیانی بووم کەوتمە سەر خوێن و تەواو چاوم داخرا کە کردمەوە لە نەخۆشخانە بووم شێرزادم بەرامبەر بوو لەگەڵ خوشکی وتم چی بووەو ئەوانە بەس زۆر بێدەنگ بوون وتم مەیلی شتێکی لێ هاتووە وتیان نا باشەو ئەوانە وتم ئەی چیی؟ کە بێندەنک بووم زانیم چییە مەسەلە ئیتر بە بێدەنگی زۆر وێران بووم ڕۆژاە بە خەمی خۆم بووم مەیلی زۆر کات ئەڕۆشتە ماڵ دایکی شێرزاد چوونکە من کش و مات بووم ئارەزووی نەبوو لەماڵ بێت، ماوەیەکی زۆر وابووم شێرزاد زۆر پاڵپشم بوو بەس نەمەتوانی بەسەر خۆم زاڵ بم ڕەنگە بەهۆی زانا پاشان ئەوانەی بەسەر هات وابووبێتم

خۆشەویستی بێ کۆتا🩵 Where stories live. Discover now