part 6

132 12 1
                                    

بە دڵێکی پڕەوە هەموو شتم بۆ باس کرد بەڵام ناوی زانام نەوت، هەندێک وەستاو پاشان وتی من کێشەم نییە ئاساییە، منیش پێشتر هاوسەرگیریم کردووە وای دانێین تۆش ئاوا، دەستیم گرت وتم توخوا با کەس نەزانێ، دەستی خستە سەر دەستم وتی خەمی ئەوەت نەبێ چۆن هاتووە واش ئەبێت بێ کەم و کوڕی
ڕۆشتینەوە و وتمان ڕێکەوتووین، بەهەرحاڵ بڕیاریان دانا بۆ مارەبڕین، دوای مارەبڕین هەندێ جار ئەڕۆشتینە دەرەوە، ئەوەی ئەو هەستەی نەبێ نازانێ چییە، لە هەر سەیر کردنێکی شێرزاد زانام ئەهاتەوە خەیاڵ هەموو شەوێ ئەگریام، ڕەنگە بڵێن زۆر گەمژەی کاتێک کەسێکت خۆشەوێ و هاوسەرگیریت لەگەڵ کەسێکی تر کردووە، من گەمژە نییم بەڵام چیی بکەم؟ تا کەی دانیشم بە دیار خەمخواردن لە زانا؟ زانا ئەوەتا ئێستا دەسگیراندارە، منیش تاکەی خەم بخۆم؟ هەر ئەمووت ڕەنگە ڕۆژێک شێرزادم خۆش بووێ، شێرزادیش ئەوەنە دڵی باش بوو ئاهەنگی خەنەبەندان و گواستنەوەشی بۆ کردم جگە لە مارەبڕینیش، ئەهەر حاڵ گواستنەوەم باش ڕۆشت، ژیانی من و شێرزاد دستی پێ کرد تا بڵێی باش بوو بۆم قەت شتێکی خراپ یان هیچم لێ نەبینی، بەهەر حاڵ من مەیلیم زۆررر خۆشەویست سەرتاکان دادە گوڵەی پێوتم دوای ڕۆژێک وتی دایە، منیش بێ سنوور دڵخۆش کرد، لەو ڕۆژەوە ئێمە بووین بەدایک و کچێکی زۆر جوان، شێرزاد ئامۆزایەکی کوڕی هەبوو، تەقریبەن دوای ساڵێک لە دوای ئێمەوە بوو، مارەبڕینی هەبوو، من و شێرزاد بەیەکۆ ڕۆشتینە بازاڕ دەستێک جلی کوردی زۆر جوانم کڕی کوڕێکی باش بوو بەناو مووستەفا، بەهەر حاڵ لە ماڵەوە دەیان کرد ئاهەنگ بوو، ڕۆشتینە ئاهەنگەکەی شتێکی زۆر گەورە نەبوو بەس کوڕەکە لەبەر ئەوەی شێرزادی لە برای خۆی دانابوو بانگێشتمانی کرد، دوای ئەو هەمووە کێم بیینوە؟ زانا.... ڕەنگە بڵێن بۆ چۆن؟؟ ئەو کچەی مووستەفا هێنابووی بە هەمان شێوە هاوسەری خوشکی زانا بوو، من و زانا لەو ئاهەنگە خولەکێکیش چاومان لەسەر یەک لانادا، من دڵ پڕ و ئەو دڵ پڕ، خۆزگە شوێنێک ئەبوو بڕۆمە نێوی و تێر لە باوەشی بگریم... ئیتر ئەو ڕۆشتە دەرەوە، هاوسەرەکەی جوان بوو خراپ نەبوو، مەیلی هات وتی دایە ئەڕۆمە توالێت، شێرزاد وتی بێم؟ وتم نا ئازیزم خۆم ئەیبەم، ئەوەم بیر نەچێ مەیلی لە زگماکیەوە دەستێکی لە ئەنیشکۆ تا خوار نییە، بردمە دەرەوەو ئەو لە توالێت بوو یەکێک لە دواوە بانگی کردم سەیرم کرد لە تاریکیەکا زانا بوو وتم چیتەوێ؟ وتی وەرە ئێرە، وتم چیە؟ بە جپە چپ قسەمانەکرد، وتی زۆر خۆشەوێ وایە؟ وتم هەر ئەوەنەی تۆ ئەو ئافرەتەو خۆشەوێ، وتی من ئێستاش تۆم خۆشەوێ، وتم بەس من بۆتەمرم، بەهەر حاڵ لەم قسانا بووین، وتم واز بێنە ئیتر با نەڕۆینە سەر ڕێگای تر، وتی زۆر زۆرم خۆشەوێی

خۆشەویستی بێ کۆتا🩵 Where stories live. Discover now