part 10

102 12 0
                                    

شێرزاد ماوەیەکی زۆریش نەبوو کە لەگەڵ شێرپەنجە جەنگا، گەرچی من ڕێزم ئەگرت هۆگریشی بووم، ئەو تەنانەت ئەوەندە دڵی پاک بوو وتی مەهێڵن تەنیا بێت کێی ویست با هاوسەرگیری لەگەڵ بکات، لە شوێنێکی ترا وتی با کچەکەم ئامانەتی تۆ بێت، ئاخر من چۆن مەیلی جێ بهێڵم؟ بۆنی ئەوم لە مەیلی نا، خوا هەڵناگرێ دایک و باوکی هەم شێرزاد هەم زانا و دایک و باوکی خۆشم زۆر لە پشتی دەرگا قسەیان کرد دایکی شێرزاد وتی دایە گیان مەیلی کچم دەرگاکە بکەوە، من سەرم داخستبوو مەیلی لە باوەشم هەستا کردیەوە زۆر ئاگام لەوێ نەبوو لە بیری ئەو کاتانەو شێرزاد بووم کە هاتنە ژوور هەندێک ئاگام لە قسەکانیان بوو بەس زۆر نا، ئاگام لێبوو وتیان با زانا لێرەبێ قسەی لەگەڵ بکە، یەکێکی تریان وتی مەرج چییە پێی بڵێ، زانا هەر کەهاتە پێشەوە دایکم دەستی لە شانم دە ڕاچەڵەکیم و قیژاندم ئیتر زۆر شتم بیر نەما بەرەو دەرەوە ڕۆشتم و بە گریانەوە دەستم بە قوڕگمەوە بوو بەهۆی زەختی توڕەی و مێشکەوە بێهۆش کەوتم، زوو زوو وام لێهات شتەکە نۆرماڵ بووبۆوە، لە نەخۆشخانت ماڵەوە، شوێنە گشتیەکان، ئۆتۆمبیل لێ خوڕین، زۆر شوێن کە چاوم کرەدەوە هەموویان لەسەر سەرم بوون هەستام و سەیرێکی هەموویانم  کرد و هیچم نەوت هەموویان چونە دەرێ زانا نەبێ، کورسی هێناو بەرامبەرم بوو، وتی من تۆ لە خۆم باشتر ئەناسم، تۆ خوێندکار و هاوڕێ و خۆشەویستی منی، من چۆن تۆ ناناسم، ئەزانم زۆر وێرانی، بەس دەرفەتێک بە خۆشەویستیەکەمان بدە سەیرکە هیچ ڕێگری نییە، وتم هەیە، سەرسام بوو، وتم تۆ ئەتوانی منداڵی کەسێکی تر بەخێو بکەی؟ کە نە لە خوێن و نە گۆشتی تۆیە؟ نااا کەواتە زانا تێبگەمنیش ناتوانم هێشتا برینی شێرزادم لە دڵ ساڕێژ نەبووە ئەزانی ڕۆژ بە ڕۆژ زەعیفەبوو، هەر ئەیووت ببە دایکی کچەکەم، زانا ئەو تۆی باش نەناسی بەس ئەیزانی کە من تۆم چەنێ خۆشەویستووە، سەرەڕای ئەوەی من کچ نەبووم منی خواست، قەرەبووی ئەو کاتانەم بۆ کراوە تۆم لا نەبوو مەگەر ئەکرێ من بێ سیفەت بم؟ زانا تو گیانی دایک وازم لێ بێنە وتم سەیری قژم کە قژم پێی نیشان دا وتم ببینە چۆن سپی بوو، تۆ پیرێژنێ دەهێنی؟ وتی تۆ بەس ڕازی بە، مەیلی کچی شێرزادە منیش مامی ئەوم، من مەرهەم لە برینەکات ئەدەم، وێرنم مەکە منیش بە دەردی دووری تۆ خەریکە سەر دەنێمۆ نابینی چەند پیر بووم، وتم ناتوانم دەروونم شێواوە وازم لێ بێنە، هەستام و دەرگاکەم بۆ کردۆ فەقیرە هەستاو وتی چاوەڕێتم ڕۆشتە دەرەوە و ئاکام لێبوو دەنگە دەنگ دەهات لەودیو قسەیان دەکرد مەیلی هاتەوە لای من و لای پاڵکەوتم وتی دایە وتم گیانی من، وتی یانی تۆ بڕۆی من تەنیا ئەمێنمۆ؟ بابە ڕۆشت تۆش ئەڕۆی؟ وتم نا دەرد لێم من ناڕۆم، وەرە قسەی خۆشی بۆ بکەم

خۆشەویستی بێ کۆتا🩵 Where stories live. Discover now