part 5

110 14 1
                                    

ڕۆژ هات و ڕۆشت لەو نەخۆشخانەیە هەر دامەزرام و دەستم بە ئیش کرد، یەکەمین مووچەی وەرم گرت زۆر پێم خۆش بوو بڕیارم دا بەشێکی بدەم بە دایک و باوکم هەرچەن پێیان مووهیم نەبوو، ئەوەی تریشیم هەمووی هەدێی جوانم کڕی و بردمە خوێندنگای سەزەتایی و ناوەندی و دوا ناوەندیم کە ڕۆشتمە دوا ناوەندیەکە، لە یەکەم بینیی بیناکە ئەوەم بیر کەوتۆ چەنێ کاتی خۆشمان بەیەکۆ بەسەر بردووە، تاکە دۆعای دڵم لەو کاتە ئەوە بوو لەوێ نەبێ، هەزار جار چاوم داخست و کردمۆ خوایە لەوێ نەبێ و ئەمڕۆ نەهاتبێ، بەس دوای دۆعاکەی من ڕێک لە بەرامبەرم بوو کوپێک چایی بە دەستەوە بوو، هەردووکمان سەیری یەکمان کرد تا من هاتمەوە هۆش خۆم و ڕۆشتمە ژوورەوە، سڵاوم لە مامۆستاکان کرد و دانیشتم ، دوای کەمێکیش ئەو هات وتی بەخێر بێیت گوڵزار خان، بە قووڕگێکی پڕ لە گریان وتم سوپاس بەڕێزی مامۆستا، لە قسە کردن بووین ئەمەویست وا خۆم دەرخەم کە من زۆر بێ کێشەو ئارام و دڵخۆشم و سەرکەوتوم، بەس چاوم بەرامبەر ئەو دەدۆڕا، تا دەستی بەرز کردۆ ئەڵقەیەکم بینی لە دەستی ڕاستی، چ مردنێک بوو، ڕێک بە زۆر خۆمم گرت هەستام دیاریەکانم یا بە مامۆستاکان، چاوم پڕ بوو دیار بوو دەسگیران دار بوو، دیاریەکەم پێی دا وتی دەست خۆش بێت، وتم پیرۆز بێت، هاتمەوە وتم من کارێکم بۆ هاتۆتە پێش و کەمێک قسەم کرد ماڵاواییم کرد و هاتمە دەرەوە بە دوام دەنگێک هات وتی گوڵێ، قوڕگم پڕ گریان بوو سەیرم کرد و بەڵێ هاتە نزیک و وتی سڵاو سڵاوم کرد وتی قسە بکەین، وتم ببوورە من پەلەمە، هیچی نەوت چاوم پڕ بوو دووبارە، وتم من هەموو شتم یا بە تۆ، دڵم جەستەم هەموو شتێکم، ئەوەش وەفای تۆ بوو کە زەواج کرد، وتم تۆ لە مامۆسایەک زیاتر نییت، ئەبوو بێیت و من ئاشت بکەیتەوە و بڵێی هیچ نییە من جگە لە تۆ کەسی ترم ناوێ، کەچی هێشتا شتەکانم بەسەر شکاوە؟ چیوو ئەو مامۆستاو هێنا؟ زانا ئەو ڕۆژانەو بیرە بەبێ ئەوەی لای شەرعی خوا مارە نەکراو بین بەیەکۆ ئەبووین؟ بەس ئەوە ئەڵێم زۆر بەداخم بۆ ئەو چرکانە لەگەڵت بووم و بەیەکۆ بووین، گوێم بە قسەی کەس نەدا، وام وت و ویستم بڕۆم قسەیە ترم بە مێشک هات وتم قەت خۆشی نەبینی چونکە هۆکاری گریانی هەزاران شەوی منیت
وام وت و ڕۆشتم ئیتر ئەو کاتە چاوم سڕی
بۆ من زۆر قورس بوو ئاخر من هێشتا ئەوم خۆشەویست، چیبکەم ژیانە....، کە ڕۆشتمە نەخۆشخانە لەوێ دەستم کردەوە بە کارکردن، کاک شێرزاد پیاوێکی ئەوێ بوو کە کچێکی هەبوو ناوی مەیلی بوو ماوەیەکی زۆر بوو لەوێ ئیشی ئەکرد و تێکەڵی منیش بووبوو، شێرزاد سەرۆک ئیداری بوو، بەهەر حاڵ ڕۆژێک لەو ڕۆژانە بە فەرمی داوای منی کرد لە نەخۆشخانە وتم نازانم وتی کچەکەشم تۆی زۆر خۆشەوێ، ئەشزانی من کەسێکی چۆنم، وتم ئەتوانی بێیتە ماڵەوە، وتی سبەی ئێوارە ئەگونجێ؟ وتم ئەبێت، ئێوارە ڕۆشتمەوە بە خێزانەکەم وت کە داخوازیم دێت و ئەوانە باوکم زۆر پرسیاری کرد و ئەوانە، شتەکانم هەندێک بۆ ڕوون کردەوە تووڕە بوو وتی مناڵی هەیەو نازانم چیی بەس دوای بە هەزار قسە وتیان مناڵ کەی کێشەیە، بەهەر حاڵ شەوی دواتر ئەوان هاتن، چەپکێ گوڵی سپی پێبوو، هاتن لەگەڵ دایکی و خوشکی و باوکی هاتبوون، هاتن و دانیشتن، من عەزییەکی پەمەییم لەبەر بوو، بەو هاوسەرگیرییە ڕازی نەبووم بەس بیرم ئەکردەوە زانا خەمی بۆ لە من نەخوارد من بۆ خەمی لێ بخۆم؟ شێرزادیش پیاوێکە هەموو کەس وەسفی دەکا، بە هەمان شێوە 18 یان 19 ساڵمان بەیین بو بەس بە شکڵ و شێوە قەت وا نەبوو، وتیان بڕۆن قسە بکەن ڕۆشتینە ژوورەکەی من و دانیشتین و باسی کرد وتی هاوسەرەکەم خیانەتی کردووەو منیش پێم گرتوەو ئەویش داوای جیابوونەوەی کردووە و منیش هەروا، وتم ئەی چۆن کچەکەی داوا نەکرد، وتی بەهەموو کەس ناوترێ دیک، وتم وایە، وتی من خانوویەکم کڕیوە لە تەنیشت ماڵی دایکم ئەتەوێ لەوێ دەژین کچەکەشم لەگەڵ ماڵی دایکم و ئێمە دەژی بەڵام سەیرکە کچەکەم بۆ من زۆر گرنگە باوەڕکە، وتم من ئامادەم مەیلی وەکو کچی خۆم سەیرکەم بەس شتێک هەیە ئەبێ بزانی گەر ڕازی بیت، وتی چییە، قوڕگم وشک بوو هیچم بۆ نەوترا

خۆشەویستی بێ کۆتا🩵 Where stories live. Discover now