‹ 𝟏 ›

2.6K 283 122
                                    



ڤــۆت بــکـە بەر لە خوێنـدنـەوە
🤍✨






| نووسەر پۆڤ |


سـەرەتـا نیلا کچێکی 19 ساڵانە
خاوەنی قژێکی ڕەنگ پرتەقاڵی کاڵ بوو
چاوێکی هەزڵ ، باڵایەکی وردیلـە
پێستێکی سپی و کاڵی هەیـە
خاوەنی برایەکە بەناوی تایهیۆنگ
کە تەمەنی 24 سـاڵە

نیلا لەنێو بەرزکەرەوەی باڵاخانەکە بوو واتا ئەو شوێنەی براکەی لێی دەمێنێتەوە دوو جانتای سەفەری لەتەنیشت خۆیەوە هێڵابوویەوە
بەبێزاری هەناسەیەکی هەڵمژی سەیرێکی مۆبەکەی کرد

لەکۆتاییدا دەرگای بەرزکەرەوەکە کرایـەوە جانتاکانی بەدوای خۆیدا ڕاکێشا
کارتەکەشی بەدەستەوەیە بەمەبەستی دۆزینەوەی ژمارەی ژوورەکەی تایهیۆنگ

دانە بە دانە
ژمارەی سەر دەرگاکان دەخوێنێتەوە

  ٢١٥ ، ٢١٦ ، ٢١٧ ....

لەبەردەم ژمارە ٢١٧ وەستا
سەیرێکی کارەتەکەی کردەوە
" خـۆیەتی "
لەبەردەم خۆی بەدڵخۆشی وتی
هەنگاوی نا بەرەو لای دەرگاکە


بەڵام بینی کوڕێک لەبەردەم دەرگای ژوورەکە کەوتبووە ، لەهۆش خۆی نەبوو چونکە سەرخۆش بوو
نیلا بەقێزەوە سەیرێکی کرد
کاتێ بۆنی کهوڵی بۆ دەهـات


" ئاهـ هەر لەمەم کەم بوو ... "
بەبێزاری لەبەرخۆی وتی

لەسەر چۆک دانیشت
بەهێواشی دەستی لەبەردەم ڕوخساری کوڕەکە دەجوڵاند
" هێی کوڕە ، لاچۆ لەسەر ڕێگاکـەم "
بەتووڕەیی وتی پەنجەیەکی لە شانی دا

بەڵام هیچ دەنگێکی نـەبـوو
نیلا هەڵسایەوە پەیوەندی بە تایهیۆنگ کرد
پاش سێ جار هەڵیگرت


" نیلا ، پێم بڵێ گەیشتیتە لای ژوورەکەم ؟ "
بەنیگەرانی پرسی


" بەڵێ ، بەڵام گەمژەیەک لەبەردەم دەرگای ژوورەکەت بەسەرخۆشی خەوتووە "
بەبێزاری وتی


" بۆستە وتت یەکێک لەوێ خەوتووە ؟ پێم بڵێ کەسێکی چـۆنە ڕووکەشەکەیم پێ بڵێ... "
بەئاسایی بەسەریەکەوە وتی

هــاوڕێـی بــراکــەم | 𝒥.𝒥𝒦✔Where stories live. Discover now