‹ 𝟏𝟑 ›

1K 204 140
                                    

ڤـــۆت بـــکە بۆ مـانـدووبـوونـم کیوتی
🤍🍒










[ گــەڕانـەوە بـۆ ئێستــا ]











|نـــووسـەر پــۆڤ|

نیلا نیو کاتژمێر دەبێ هەڵـسـاوە
لەلای مێزی خوێندنـەکەی دانیشـتـبوو
هێشتا بارانێکی نەرم بەر پەنجەرەی ژوورەکە دەکەوێت دەنگێکی خۆشی هەبـوو ....
ئـەو تەنها قەمیسە ڕەشەکەی جۆنگکووکی پـۆشی بوو
ئەو بۆنە بەهێز و پیاوانەی لێی دەهات
ز

یاتر مەستی دەکـرد



ئەو نەیتوانی بخەوێت بۆیە
پێی باشبـوو کەمێک بخوێنێت
پەڕاوی سیمینارەکەی لەبەردەم خۆی دانابـوو
هەرچەنێک دەیویست بخوێنێت
بەڵام لەسەرەتای دێڕی نووسراوەکە
خەیاڵی دەڕۆشـت
بۆ ئەو چەند کاتژمێرەی ڕابردوو



خەیاڵی دەڕۆشت بۆ ئەو کاتەی
لەگەڵ جـۆنگکووک لەنێو جێگاکە بوو
هـەستێکی وەک تەزوو بەنێو جەستەی هـاتووچۆی ئەکرد
ئانیشکی لەسەر تەختەی مێزەکە بوو
دەستیشی لەژێر چەناگەی دانابـوو
سەری بەلای جێگاکە سوڕاند
سەیرێکی ئەو ڕوخسارە خەوتووە دەکات
کەلەنێو جێگاکەی ئـەو مابوویەوە

جۆنگکووک لەسەر سک خەوتبـوو
زۆر بەئارامی ، وە بەشی سەرەوەی بەتەواوی ڕووتە
قۆڵە بەهێز و پڕ تاتۆکەی لەژێر سەرینەکەی داناوە
نیلا بەچاوەکانی پشکنینی بۆ دەکرد
لەبەر خۆیەوە خەندە لەسەر لێوەکانی بوو


هـەموو شتێک کە لەنێوانیان ڕوویدا
بۆ ئەو چێژێکی ئێجگار تایبەت بوو
هێشتا باوەڕ بەوە ناکات
کە لەگـەڵ جۆنگکووک ، ئـەو کارەی ئەنجام داوە
جۆنگکووک زۆر سەرسام بوو
کاتێ بۆی دەرکەوت
نیلا یەکەمجاریەتـی لەگەڵ کوڕێک بخەوێت !

دوای ماوەیەک لە خوێندن
وازی لێ هـێنا چاوەکانی داوای خەوی دەکرد
بەهێمنی ڕۆشتە نێو جێگاکە
بە سەرچەفەکـە خۆیانی پێداپۆشـی
پاڵکەوت لەتەنیشتی و ڕووی کردە جۆنگکووک
دەستی خستە سەر پشتی
پـاشان چاوەکـانی لێکنا تا خەو بردیـەوە .....

















" کـاتژمێــر 9 ـی بەیانـی "




" نـیلا ؟ "
دەنگێک لەدوورەوە بانگی نیلا دەکات
چەند جارێکی تریش ناوی هێنـا
نیلا بەتەمەڵی چاوەکانی هەڵهێنـا
سەیرێکی دەوروپشتی خۆی کرد
جۆنگکووک هێشتا لەتەنیشتیـەوە خەوتـووە

ئەو پێی وابوو جۆنگکووک بێت
بەڵام کە بۆی دەرکەوت ئەو نیە ڕاستەوخۆ شڵەژا
" نیلا ؟؟ "
زانی ئەوە دەنگی تایهیۆنگە
دەنگی لەدووری ژوورەکەی ئەهـات

" ئای خوایە ئەو کەی گەڕاوەتەوە !! "
نیلا بەشپڕزەیی وتی
دڵی زۆر خێرا لێیدەدا لەترسدا



هــاوڕێـی بــراکــەم | 𝒥.𝒥𝒦✔Where stories live. Discover now