‹ 𝟏𝟕 ›

1.1K 239 67
                                    


ڤـــۆت بــکە
ئـەمە وەک ڕێــزێــکە لەمانـدوو بـوونـم کیوتی
🍒🌺














" بـــەیـــانــی دواتـــر "









|نــووســەر پــۆڤ|



نـیلا لەلای مێزی خوێندنەکـەی دانیشتـووە
چاوی بڕیوەتە پەنجەرەکەی بەردەمی
کە بەشێوەیەکی هێمـن بارانی دەباری
چاوەکانی بەچڕی
لەسەر دیمەنی بەردەمیەتی
تەنها دەیەوێ ساتێک خۆی لەبیربکـات

" لەوانـەیـە ئێستـا ئەوان چێژ وەرگرن "
نیلا بەخەندەیەکی تێکشکاو
لەبەردەم خۆی وتـی

ئـەوە ئەستـەم بـوو
بتوانێ مێشکی سەرقاڵ بکات لەبیرکردنەوە
لەو ڕووداوە ناخـۆشەی لەبەردەمی ڕوویدا
دووبارە چاوەکانـی
فرمێسکی گەرمی درووست کرد
بۆ چەندەمین جار بەڕوومەتی هاتە خوارەوە

لـەگەڵ ئەوەی سەیری بەردەم خۆی دەکـات
هێدفۆنەکەی لەگوێچکەیەتی
گوێ دەگرێ لە گـۆرانـی
[ Dynasty ]


کـە ئەمەش وای لێ دەکـات
تۆنی گۆرانیەکە فرمێسکی زیاتری پێ بڕژێنێ
گرنگ نیە گۆرانیەکان باس لەچی دەکەن !
کاتێ مرۆڤ دڵی پڕ بێ لەخـەم
بچوکترین وشەی نێو میوزیکەکە دەیهێنێتەوە گریان

سەیری کاتژمێری دیوارەکەی کـرد
6 ـی بەیانیـە وە هێشتاش نەخەوتـووە
تەنها دواجار 4 ی بەیانی بوو کاتێک
خۆی کرد بەخەوتوو لەبەر براکەی
نەیدەویست تایهیۆنگ پێی بزانـێـت
بۆیە وادەریخست کە خەوتـووە
دوای ئەوەی براکەی ڕۆشت دووبارە دەستی کردەوە گریانێکی قـووڵ

هەڵسایەوە بەرەو ئاوێنەکە چـوو
سەیرێکی خۆی کرد کە چەنێک ڕووخاوە
هەرگیز هێندە بەلاوازی خۆی نەبینیووە !


" گـەر تـۆ لێرە بوویتـایە
ڕێگەت نەدەدا بەو شێوەیە بگریم ئـێـما ... "
نیلا لەبەردەم خۆی بە دەنگە کزەکەی وتی
کاتێ سەیری ئەو پارچە وێنەیە دەکات
کە بە لایەکی ئاوێنەکەی هەڵواسیوە
ئـەویان وێنەی خوشکە مردووەکەی بوو


" ئێستـا دەبێت منێکی ڕووخاو چی بکات ؟
دوای ئەوەی زانی تەنها بەکارهێنراوێکم
نـە هیچی تر ! "
دووبارە بەتێکشکاوی وتی لەبەردەم ئاوێنەکە
چاوی بەڕەنگدانەی خۆیدا دەگێڕا



هەناسەیەکی قوڵـی هەڵکێشـا
بەپەلە فرمێکەکانی خۆی سڕی
پاشان سەیرێکی دەوروبەری خۆی کرد
ئەو دەبوو کاتژمێرێکی تر بچێتە زانکـۆ
نەیدەویست بەهۆی ئەوەی دوێنێ ڕوویداوە
خوێندنەکەی پشتگوێبخـات


سەیرێکی مۆبەکەی کرد
بینی جۆنگکووک دوو جار پەیوەندی پێوەکردووە
بەڵام لەدوای چی ؟
نیلا بەڕقەوە مۆبەکەی خستە لایەکی مێزی خوێندنەکەی

هــاوڕێـی بــراکــەم | 𝒥.𝒥𝒦✔Where stories live. Discover now