‹ 𝟐 ›

1.3K 243 207
                                    





ڤــۆت بــکە بـەر لە خوێنـدنـەوە
🤍🦋










|نـووســەر پـۆڤ|




نیلا لەژوورەکەی بوو
لەلای مێزی خوێندنەکەی دانیشتـووە
خەریکی خوێندنی ئەو بابەتانە بوو کە بەسەریا کۆبۆتـەوە
لەگەڵ ئەوەشدا زوو زوو لەبەر خۆیەوە
جنێو بەو حاڵەی دەدات
چونکە دەنگی کوڕەکان و دەنگی تیڤیەکە هێندە بەرزە
کە ڕێگا نادات بەئاسوودەیی بخوێنێت


" بێزارکەرینـە .... "
لەبەرخۆیـەوە بەتووڕەیی وتی و هەڵسایەوە
خێرا بەرەو دەرگای ژوورەکەی چوو و کردیەوە
ڕاستەوخۆ تایهیۆنگ سەیری کرد
کوڕێکی دیکەش لەوێ بوو کە تازە بوو بەبەرچاوی نیلا


جۆنگکووک هەر سەیریشی نەکرد
بەڵکو خەریکی چێژبینین بوو بە سەیرکردنی یاری دوو تیپیـەکە لەگەڵ خواردنی کۆلایەک
نیلا هێشتا لەوێ وەستابوو سەیریان دەکـات
ئەو کوڕە قژ سلڤەریەی لای تایهیۆنگ دانیشتبوو
بەچاوێکی خوێڕیانە سەیری نیلا دەکـات ....



" ئـۆو ئەم شـتە جوانە کێیە تایهیۆنگ ؟ "
کوڕە قژ سلڤەریەکە وتی کاتێ چاوێ تێبڕی


تایهیۆنگ :-
جیمینی گەمژە ، ئەوە نیلای خوشکـمە
" بەبێزاری دانەیەکی کێشا بەسەریدا "


جیمین :-
چی خوشکەکەت ؟
واتا تۆ خوشکێکت هەیە ... هەرگیز ئەوەم نەزانی بوو
" بەسەرسامیەوە وتی "


تایهیۆنگ :-
بابەتێکی تێکەڵە بەهەرحاڵ با بەردەوامی بە سەیرکردنی یاریەکەمان بدەیـن
" بەئاسایی وتی "


نیلا بەبێزاری چاوێکی لەکوڕەکان کرد
پاشان ڕێگای گرتە بەر بۆ چێشتخانە بچووکەکە
دەرگای سەلاجەکەی کردەوە
تەماتەیەک و لەتێک پەنیر و سەمونێکی دەرهێنا
تا ساندویچێک بۆ خۆی ئامادە بکـات
چونکە لەوەتەی هاتووە هیچی نەخواردووە ....


لەگەڵ ئامادەکردنەکە
ئەو کوڕەی کە تایهیۆنگ بە جیمین ناوی هێنا
هاتە چێشتخانـەکە
بزەیەکی خوێڕیانە لەسەر ڕوخساری بوو
نیلا سەیرێکی کرد و چاوی خستەوە سەر ئامێری گەرمکردنی سەمونەکە


جیمین هاتە نزیکی نیلا
لەلای کاوەنتەرەکە پشتی حەساندەوە
لەسەرەوە بۆ خوارەوە سەیری جەستەی نیلا دەکـات

هــاوڕێـی بــراکــەم | 𝒥.𝒥𝒦✔Where stories live. Discover now