‹ 𝟏𝟖 ›

1.1K 243 234
                                    





ڤـــۆت بــکە
بــۆ ڕێزگـرتــن لـە مانـدوو بـوونم کیوتی
🤍🦋




















|نـــووســـەر پــۆڤ|





جـۆنگکووک بەرەو لای ژوورەکـەی نیلا ڕۆشت
لەدەرگای دا و بەهێواشی کردیەوە
نیلا سەیرێکی کرد
لەکاتێکدا خەریکی ڕێکخـستنـی جلەکەی بـوو
بڕیارە لەگەڵ لانی بچنە دەرەوە
هەم کەمێک مێشکی سەرقاڵ بکات



جۆنگکووک :-
بـۆ شوێنێـک دەچـی ؟
" بەئاسایی پرسی کاتێ سەیری
جەستەی دەکرد لەسەرەوە بۆ خوارەوە "



نیلا لە ڕەنگدانەوەی ئاوێنەکەوە سەیرێکی کرد
هیچی نەگوت بە ڕێکخستنی قژە کورتەکەی
خەریک بوو شانەی کرد
پاشان ڕووی لە جۆنگکووک کـرد
کە لەلای دەرگاکە وەستاوە و لاشانێکی
داوە بەدەرگاکە قۆڵەکانیشی لەنێو یەکتر گرێداوە


نیلا :-
بڕیارە لەگەڵ لانی بچـمە دەرەوە بۆ ئەمشەو
" بەسادی وەڵامی دایەوە ڕووی لێ وەرگێڕا "

جۆنگکووک :-
بـەم جلانـەوە ؟
" برۆیەکی بەرزکردەوە بەدەنگێکی غیرەوە پرسی "



نیلا بۆ کەمێک لەڕێگەی ئاوێنەکە چاوی تێبڕی
جۆنگکووکیش بەهەمان شێوە
نیلا چاوێکی خێرای بەجلەکانیدا خشاند
هیچ کێشەیەک نادۆزێتەوە لەجلەکەیدا
تەنها حەزیەیەکی ڕەشی بریسکەدار و کورتیەکەی تا خوارووی ڕانی بوو
لەلای شانیەوە تەنها بەلقێک وەستـاوە




نیلا :-
هیچ کێشەیەک لەجلەکـانمدا نـیە
بەهەرحـاڵ من دوادەکـەوم
" بەدەنگێکی سارد وتی خێرا جانتاکەی دەستی هەڵگرت "


جۆنگکووک دەیویست بەهەڵستی لەو جلەی بکات
بەلایەوە ناخۆش بوو
کە کوڕانی تر لەدەرەوە سەیری جەستەی دەکەن
لەکۆتاییدا جۆنگکووک کەسایەتیەکی خاوەندار و زاڵی هەیە کە تەنها شتەکان بۆ خۆی کێش دەکات
بەڵام تەنها بێدەنگ مایـەوە


نیلا کۆتاجار سەیرێکی خۆی کرد
پاشان بەرەو دەرگـاکە چـوو
جۆنگکووک نیوەی دەرگاکەی گرتـووە لێی
بەڵام نەیویست بوەستێت بۆیە بەتەنیشتیەوە تێپەڕی
جۆنگکووک دەستە تاتۆنەخشراوەکەی
لەتەنیشتەوە لەکەمەڕی نیلا پێچـایەوە
بۆ مەبەستی ئەوەی بەو ئاسانیە نەڕوات
بەڵکو پێویست بوو شتێک بکـات


نیلا بەبێ دەنگی خۆی گرژ کـرد
کاتێ جۆنگکووک بەنەرمی کێشـی دەکرد بۆ خۆی
بۆنە سەرنجبەرەکەی نیلا بەرەو لووتی دەهات
بەئارامی ڕووخساری لە ملی نیلا نزیک دەکاتەوە
ئەو دەیویست بەر لەوەی بڕوات
ماچی بکـات
خەریک بوو لێوەکـانی لەسەر ملی بچەسپێنێ



هــاوڕێـی بــراکــەم | 𝒥.𝒥𝒦✔Where stories live. Discover now