‹ 𝟗 ›

1.1K 236 121
                                    




ڤـــۆت بـکە بـەر لە خوێندنەوە
💕🍒














|نــووسـەر پـۆڤ|




بـەیانـیەکەی کاتژمێر بوویە 8
کووڕەکان پێش هەموویان هەڵسـابـوون
ئەوان لە هۆڵەکە بوون
لەلای مێزەکە کۆببوونەوە
جیمین خەریکی گاڵتەکردن بوو بە تایهیۆنگ
جۆنگکووک بەبێ دەنگی دانیشتووە
بیر لە هەڵەی دوێنێ شەو دەکاتەوە ...


بیر دەکاتەوە کە بەڕاستی
ئەو کارە هەڵە بوو چونکە تەنها حەزێک بوو
وە تەنها بۆ ئەو ساتـە بوو
نەک وەک ئەوەی بەڕاستی ویستبێتی
تەنها نازانێت بۆ ئەو کارەی کرد !


تایهیۆنگ :-
جیمینی نەفرەتی بوەستە لەپرسیارکردن
دەربارەی دوێنێ شـەو !
" بەبێزاری وتی "

جیمین :-
ئـاهـ تەنانەت ئـەمشەو بەوێدا تێپەڕیم
لـەنزیک دەرگاکەتان ناڵەی زۆرم دەبیست
" بەبێ شەرمی وتی تایهیۆنگ شۆک بوو "


جۆنگکووک بێ کاردانەوە بوو
چونکە حەزی بەتێکەڵ بوونی گاڵتە و گەپ نیە
بەتایبەت لەگەڵ جیمین
تایهیۆنگ دەستێکی بەتووندی بەژێزەکە کێشا


تایهیۆنگ :-
یااا تـ .. تـۆ !
تـۆ چـۆن دەزانی دوێنێ شەو ئەوە لەنێوانمان
ڕووی داوە ؟
" بە شڵەژاوی و شۆکەوە وتی "


جیمین :-
چـی بەڕاستی ڕوویداوە ؟
کوڕە خۆ من تەنها گاڵتەم کرد ...
" بەچاوێکی فراوانەوە وتی دەمی کرابۆوە "


تایهیۆنگ بەشەرمەزاری و شەرمەوە
سەر داخست ، هەوڵی دەدا شتێک بدۆزێتەوە
تا دەمی جیمینی پێ دابخات
جۆنگکووک بەچاوێکی بێ هەستانە
سەیری جیمینی دەکـات


جۆنگکووک :-
گـاڵتەکانت لەسنووری خۆی بهێڵەوە
دەمیشت داخـە خۆم سەرم ئازاری هەیە !
" بەدەنگێکی تەواو سارد و بێباکانە وتی "


جیمین :-
ئـایش دە باشە تۆش گاڵتەیەک نازانیت
سارد و سڕ
" بەبێزاریەوە وتی "


لەدوای ئەوە هەردوولا بێدەنگ بوون
تایهیۆنگ ئەوەی پێ باش بوو
لەو دۆخە ناخۆشـە ڕزگاری کرد


جۆنگکووک بەهۆی بیرکردنەوەی زۆرەوە
لەبارەی ئەوەی کردی
نەیتوانیوە شەو بەباشی بخـەوێت
دەیەوێت هەڵەکەی ڕاست کاتەوە
بەڵام نازانێت چۆن
بۆیە تەنها بێدەنگی هەڵبژارد
وەک ئەوەی هیچ نەبووبێت ....

هــاوڕێـی بــراکــەم | 𝒥.𝒥𝒦✔Where stories live. Discover now