ڤـــۆت بــکە کیوتی
وەک ڕێـزێـک لـە ماندوو بـوونـم
🌺🤍|نــووســەر پــۆڤ|
نیلا لەبەردەم خانووی براکەی وەستاوە
ئـەو خانووەی جاری پێشوو بۆی هات
وە شەوێک تێیدا مانەوە
بڕیارە دوو ڕۆژ لێرە بەسەر ببـەن
چونکە ئەمشەو شەوی کریسمسـە !
جۆنگکووک و تایهیۆنگ
لەدواوەی نیلا بووم ئەوان خەریکی دەرهێنانی
ئەو کەلوپەلانە بوون کە پێویستیانە
خۆشبەختانە ئەمجارەیان جیمین لێرەنیە !
ئـەمەش تاڕادەیەک ئاسوودەییە بۆ نیلا
نیلا زووتر چوویە ژوورەوە
لانیش لەگەڵیان بـوو ئەو خەریکی ڕێکخستنی هۆڵەکە بوو دەمێکە نەهاتوون تۆزێ شێواوە
نیلا بەبێتاقەتی ڕۆشت و لەسەر قەنەفەیەک
دانیشتنیلا :-
کەوایە تۆ و براکەم
بۆ ئەمشەو دەڕۆنە دەرەوە براژن ؟
" بەبزەیەکەوە پرسی "لانی :-
وە هەروەها تۆ و ئەویش بەتەنها دەمێننەوە
" بەبزەیەکەوە برۆیەکی هەڵتەکاند "نیلا :-
گرینگی پێنـادەم !
" بەڕووخسارێکی بێزار وتی چاوەکانی سووڕاند "لانی :-
دەی نیلا هێندەش دڵڕەق مەبە
وادەردەکەوێ جۆنگکووک بەڕاستی هەوڵی ڕاستکردنەوەی شتەکان بدات
" بەئاگاداریەوە وتی هاتە لای دانیشت "نیلا :-
چـۆن ئەوە دەبێت ، لەکاتێکا هێشتا پەیوەندی لەگەڵ ئەو سۆزانیە هەیە !
" بەگرژیەوە وتی "لانی :-
لەو بڕوایە نیم جۆنگکووک هەمان جۆری پێشوو بێت
تۆش دەتوانی بەپێی کات لێیخۆشببیت ....
" بەهێواشی وەستا لەقسەکردن "لانی دەیویست زیاتر لەسەر ئەم بابەتە بڕوات
بەڵام کوڕەکـان هاتـنە ژوورەوە
بۆیە بەخێرایی بێدەنگ بوو
نیلا چاوێکی لێیان کرد هەرکە بینی جۆنگکووک سەیری دەکات چاوی لەسەر لادا
جۆنگکووک بیردەکـاتەوە
تا ئەمشەو پلانێک دابنێ بۆ نزیکبوونەوە
لانی کەم بیخاتەوە ژێر باری کاریگەریەکانی
وە دەزانێت نیلا بەئاسایی کاریگەر دەبێت پێی
لەبەر خۆیەوە بزەیەکی کرد
کاتێ سەیری ڕوخسارە تووڕەکەی دەکات
پاشان بەرەو ژوورێک چـوو" لـەکـاتی نانی ئێوارە "
کۆتا کەس لـەسەر کورسیەکە دانیشت
جۆنگکووک بـوو
ئـەو بەپەیوەندی کردن بە داێکیەوە خەریک بوو
بۆیە کەمێک دواکـەوت
وە ڕێک لەتەنیشت کورسیەکەی نیلا دانیشت
تایهیۆنگ و لانی لەبەرامبەر ئەوان لەتەنیشت یەکترەوە دانیشتبـوون
نیلا سەیرێکی جۆنگکووکی کرد و چاوی لادا
YOU ARE READING
هــاوڕێـی بــراکــەم | 𝒥.𝒥𝒦✔
Romance" دەکـرێ پەیوەنـدیەکـی ناشرین هەموو جوانیـەکانـی ژیـانـت لەبـەرچـاو بـخـات " کـیـم نـیـلا خوشکە تاقانەکەی تایهیۆنگ بڕیار دەدات بۆ پەرەپێدانی خوێندنەکەی لە ژاپۆن گەشتبکاتەوە بۆ کۆریا و لەلای براکەی بمێنێتەوە لەیەکەم ڕۆژدا ڕووبەڕووی هاوڕێی براکەی دەبێ...