ڤـــۆت بـــکە
بــۆ ڕێزگـرتـن لـە مانـدوو بــوونـم
🦋💕|نـــووســەر پــۆڤ|
جـۆنگـکووک دوای ئەوەی
مێشکی هاتەوە جیهانی ڕاستی
بۆی دەرکـەوت کە خەریکە چی دەکـات
بەتووندی قۆڵی دامی گرت و پاڵی پێوە نـا
دامی لەم کاردانەوە لەناکـاوەی شۆک بـووجۆنگکووک هەستی بە کوڵانی خوێنی دەکرد
بۆ ئەوەی نەیتوانی کۆنتڕۆڵی ئەو حەزە نەفرەتیەی بکات لەبەردەم ئەودا
ئێستا ئەو خەریک بوو ماچی کەسێک دەکات
کە لەڕابردوو چەنێک ئازاری دا !
بیرکردنەوە لەوە تەنها تووڕەیی
زیاتر و زیاتر دەکـرد" بـڕۆ دەرەوە .... بەنەفرەتی بی "
جۆنگکووک وتـی کاتێ بەتووڕەیی پشتی لێی کرد
کۆتا وشەی بەدەنگێکی زۆر کز لەبەردەم خۆی وت
دامی لەشوێنی خۆی بەستبووی
ئەو چاوەڕێی ئەوە نەبـوودامـی :-
بـەڵام ، جۆنگکووک من ....
من دەمەوێت داوای لێبووردن بکەم
" بەدەنگێکی تێکشکاو وتی نزیک بوویەوە "جۆنگکووک :-
داوای لێبووردن ؟
( بەشێوەیەکی گاڵتەجاڕانە وتی سەیری کرد )
بۆ کامەیان ؟
بۆ ئەوەی ئازارت دام ، ئۆ ئەوەی ڕابردووی بەئازارت پێ بەخشیوم ، یان ئەوەی دەستت تێکەڵ کرد لەگەڵ نزیکترین هاوڕێم بۆ خیانەت !
" لەکۆتا ساتدا دەنگی و ڕوخساری گۆڕا بۆ تووڕەیی "
دامی :-
بەڕاستی مەبەستم ئەوە نەبوو
تکـایە بمبوورە
" دەنگ لەرزۆک بوو چاوەکانی فرمێسکی تێدا کۆبوویەوە "جۆنگکووک هیچ گرینگی
بە فرمێسکی چاوەکـانی دامی نەدا
نەیدەویست کاریگەر دەرکەوێ لەبەردەمی
دڵی شتێک دەڵێ و مێشکی شتێکی تر شەڕ دەکـات لەنێوان هەردووکیان
ناتوانێت بڕیارێکی دروست بدات
ئەو ناتوانێت ڕێگە بەخۆی بدات
بەو ئاسانیە داوای لێبووردنەکەی دامی قبوڵ بکات
چۆن بتوانێ بەو ئاسانیە لێیخۆشبێ ؟
مەگەر بیری چووە چەنێک ئازاری دا ...
دامی سەیری خوارەوەی کرد
فرمێسکەکانی زیاتر بوو
بەڕاستی هاتبـوو بۆ ئەوەی شتەکان
لەنێوانیان چـاک بـکاتەوە
بەلایەنی کەم وەک جاران لەیەکەوە نزیک بندامی :-
من ... بەڕاستی بیری تۆم دەکرد
دوای ئەو شەوەی ئەو کارەم کرد
( هەنسکێکی دا بەردەوام بوو )
زۆر هەستم بە پەشیمانی کرد جۆنگکووک
چونکە بۆم دەرکەوت چیم لەدەست داوە
" سەری بەرز کردەوە بە چاوە پڕەکانی سەیری نێو چاوی کرد "
YOU ARE READING
هــاوڕێـی بــراکــەم | 𝒥.𝒥𝒦✔
Romance" دەکـرێ پەیوەنـدیەکـی ناشرین هەموو جوانیـەکانـی ژیـانـت لەبـەرچـاو بـخـات " کـیـم نـیـلا خوشکە تاقانەکەی تایهیۆنگ بڕیار دەدات بۆ پەرەپێدانی خوێندنەکەی لە ژاپۆن گەشتبکاتەوە بۆ کۆریا و لەلای براکەی بمێنێتەوە لەیەکەم ڕۆژدا ڕووبەڕووی هاوڕێی براکەی دەبێ...