ویستی بڕوات بەڵام کەسێک لە دەرگای چێشتخانەکەوە هاتە ژورەوە، کە وای کرد کەمێک شۆک ببێت
'چایۆنگ'چایۆنگ ناویش کچێکی زۆر شۆخ و شەنگ بوو، چاوەکانی تیژ بوون، لێوێکی مامناوەندی پەمەیی هەبوو، قژە خورماییەکەی بەردابۆوە سەر شان و ملی و لای خوارویەکەی کەمێک شەپۆلی بوو، جلێکی ئاسایی لەبەردابوو بەڵام زۆر جوان لە بەری گونجابوو
بەبینینی ڕوخساری یونگی زەردەخەنەیەکی جوانی کرد
'خاتوو میشێڵ بانگێشتی کردم بۆ نانی ئێوارە'لە کۆتایدا یونگی بەزۆر توانی وشەیەک دەرببڕێ و بڵێ
'باشە'بەبێ ئەوەی یەک جاریش سەیری چایۆنگ بکات تێی پەڕاند و بەرەو ژورەکەی ڕۆشت، خێرا ڕۆی لە دەستشۆرەکە ڕوخساری شۆرد و لە ئاوێنەکەوە ڕوانییە خۆی
'ئاھ زۆر جوان بوو'
زەردەخەنەیەکی کرد 'بێگومان دایکم بەدڵی ئەبێ''یااا چۆن بتوانم لەگەڵ دایک و باوکم قسەی لەگەڵ بکەم'
'خۆم بۆ ئەمە ئامادە نەکردبوو'
لەبەر خۆیەوە قسەی ئەکرد و ناڕەزایی دەرئەبڕی، چونکە ئەوە خۆشەویستە نیهێنییەکەی بوو کەس بە پەیوەندییەکانی نەزانیبوودواتر بڕیاری دا بڕوات خۆی بگۆڕێت، تەواوی کاتەکە بیری لەوە ئەکردەوە کە جێیە زیادەکە لەپاڵ ئەو بووە، چۆن وابکات نەشڵەژێ چونکە ئەوە یەکەم جار بوو کە چایۆنگ بچێتە ماڵیان
وە چۆن قسە لەگەڵ باوکی بکا کاتێک لێی ئەپرسێ ئایە ئەمە خۆشەویسستتە بێ ئەوەی لە شەرما هەوڵبدا بچێتە ژێر مێزەکە، هەر لەگەڵ بیرکردنەوە لێیشی ئەیویست وەک مناڵێک بگری
لەکۆتایدا هەوڵی ئەدا مێشکە پەرش و بڵاوەکەی ڕێکبخاتەوە، جلێکی ئاسایی پۆشی کە بیجامەیەکی کەمێک گەورەی ڕەش لەگەڵ بلوسێکی سپی قۆڵ کورت، تەنانەت بەو جلانەشەوە ڕوکەشێکی زۆر دڵڕفێنی هەموو
دەستی دایە دەستی دەرگاکە و هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و بە متمانە بەحۆبونەوە وتی
'تۆ ئەیکەیت یونگی'چویە خوارەوە و هەمووان لەسەر مێزە پڕ خواردنەکە چاوەڕێی بوون، بە ئاسایش لە شوێنی خۆی دانیشت و دەستیان کرد بەنانخواردن
تا ناوەڕاستی نانخواردنەکە هەموو شتێک باش بوو، بەڵام لەکۆتایدا باوکی یونگی کە ناوی هانسیۆک'ە بێدەنگی شکاند و وتی
'ئێ لەکەیەوە یەک ئەناسن'یونگیش سەیرێکی کرد
'ئا ،ئێ دوو ساڵە'ئەوان سەرەتا تەنها هاوڕێ بوون، دواتر بونە بێست فرێند و زۆر یەکیان خۆشئەویست وەک هاوڕێ، بەڵام پەیوەندییەکە بەرەو پێش چوو کاتێک چایۆنگ هەستێکی جیاوازی بۆ دروست بوو
YOU ARE READING
وەهــــم
Actionمن ئێستا وەک ماسییەکی بێچارەم .. دوو ڕێگەم لەبەردەمە .. وشکانی، ئاوێکی ژەهراوی .. لەسەر وشکانی ئەبم .. یان خۆم هەڵ ئەدەمە نێو ئاوە ژەهراوییەکە ... هەر دوو ڕێگەکە کۆتاییەکەیان مردنە ئەمە وەک ئەوەیە کە پێشینانمان دەڵێن 'دارێکم بەدەستەوەیە هەردوو سەری...