eighteen

25 3 16
                                    


بەرە بەرە دەستیان بە ئامادەکاریەکان ئەکرد، هەمووان سەرقاڵی کاری خۆیان بوون

ژوری نزاکردنەکەیان پاککردەوە وبەجوانی سڕیانەوە هەرچەندە زەوی و دیوارە سپیەکان تەنانەت کەمێک خۆڵیشی لەسەر نەبوو

دنیا بەرەو تاریک بوون ئەڕۆشت چرا ئاگرینەکانیان هەڵکرد

یونگیشیان بردە ژوری نزاکرنەکە کە ژورێکی چوارگۆشە بوو لەهەر لایەک وێنەی دوو شمشێر بە ڕەنگی ڕەساسیەکی کاڵ کرابوو کە کەمێکی فەرق بوو لەگەڵ ڕەنگی ڕەسەنی دیوارەکە

لە ناوەڕاستی ژورەکا وەستاندیان و سێ مامۆستاکە لەبەردەمی و قوتابییەکانیش بەوریدا بەشێوەی بازنە دەوریان لێدابوو مامۆستەک و دوو قوتابی لاملاو لایدا دوو شمشێریان بە شێوەی زەربی گرتبوو

لەڕاستیدە ئەو شوێنە لە کڵێسا نەئەچوو

لەنێو ئەم بیرکردنانەوە دابوو کە دەستیان کرد بە وتنی شتێک بەیەک دەنگ

کە لە سرودێکی ئاینی ئەچوو چونکە لەسەر ڕیتمێکی تایبەت بوو

سێ شمشێر بە دەستەکە بەهێواشی شمشێرەکانیان لەیەک ئەخشاند کە وەک ئاوازێک بوو بۆ سرودەکە

لەگەڵ وتنی بەهێواشی وەک ئەوەی  ئەوەی چێژ وەربگرن خۆیان ئەخست بەمدیو دیودا

دوو مامۆستاکەی لای مامۆستا شمشێر بەدەستکە هەریەکەو دەستێکیان هێناو خستیانە سەر چاوی ئاماژەیان بەوە دا چاوی نەکاتەوە

دواتر بەرە بەرە دەنگیان خێرا ئەکرد و زیاتر شـمشێرەکانیان لەیەک ئەخشاند

ئەویش لەگەڵ ئەوەدا زیاتر ئەترسا

دەنگی چەندین هاواری بیست بەڵام خۆی گرت و چاوی نەکردەوە تا ڕێوڕەسمەکە تێک نەچێ

دەنگی هاوار و سرود و شمشێرەکان تێکەڵ بوو بوون وئاوازێکت ترسناکیان دروستکردبوو

لەپڕ هەستی کرد هەموو گیانی تەڕ بوو شتێک بەسەریدا ڕژا، ئەوە شلەیەک بوو

،نەیتوانی خۆی بگرێ و چاوەکانی سڕی

یەکەم شت بینی دەستە خوێناویەکانی بینی

تێگەست ئەوەی بەسەریدا رژا خوێن بوو

سەری بەرزکردەوە و دڵی داکەوت

ئەو مەمۆستایە چاوەکانی دەرتۆقیبوون نزیک بوو لەوەی بێنە دەرەوە وە سەری بەڕادەیەکی زۆر لێی نزیک بوو

هاواری ئەکرد و ئەیوت

ڕۆحەکەت تاوەنبارە

هەمویان بەیەک دەنگ دوبارەیان ئەکردەوە و بۆ ساتێک چاوی چووە سەردیوارەکان کە کەمێک پێش ئێستا بەو ڕادەیە سپی بوون بەڵام ئێستە هەمووی پەڵەی خوێن و شوێن دەستی خوێناوییە

لە ترسدا خۆینەگرت و دەستی کرد بە گریان

ئەمجار هەموویان بە دەنگێکی بەرز هاواریان ئەکرد

'ڕۆحەکەت تاوەنبارە'

'ڕۆحەکەت تاوەنبارە'

'ڕۆحەکەت تاوەنبارە'

هەستی ئەکرد هەموو قورسایی دنیا لەسەر جەستەیەتی وە دوو دەست لەسەر قورگین و ئەیانەوێ بیخنکێنن

چیتر نیتوانی خۆی لەو ترسە بکوژانەیەدا بهێڵێتەوە

بەبێ ئەوەی بزانێت بۆ کوێ ئەڕوات دەستیکرد بە ڕاکردن

لەو شوێنە دەرچوو بەردەوام بوو لە ڕاکردن

گەشتە نێو دارستانێکی چڕ و دار و دڕک ئەخشا لە هەموو جەستەیی و برینداری ئەکرد خوێنی خۆی لەگەڵ ئەوەی سەر جەستەی
تێکەڵ ئەبوو بەڵام هێشتاش ئامادە نەبوو بوەستێ

بەڵام لە بەدبەختی خۆی ئەوە شاخێكی کەمێک لێژ بوو

قاچی خزاو بە تاقلە لێدان کەوتە خوارەوە

خێراتر ئەبوو خاو نەئەبویەوە

تا هەستی کرد کەوە ناو ڕوبارێک

ئازاری کەوتنە خوارەوە و ترسەکەی لەوەنی بینیبوی زیادی ئەکرد و بەرە بەرە چاوەکانی دائەخران و ئاواتی ئەخواست ئەوە دوا سات بێت لە ژیانی

تا رۆچوو بەرەو قوڵایی و ئاگای لەخۆی نەما




بـــەردەوامـــە

وەهــــمWhere stories live. Discover now