وا دوو ڕۆژ و نیو بەسەر ئەو ڕوداوە تێپەڕیوە لە ژورەکەیەتی نەوەستاوەو لە گریان بەردەوام لە باوەشی دایک و باوکیەتی
بەبێ ئەوەی بخەوێ
هەستا جلێکی باشی لەبەرکرد و هەر بەدەم گریانەوە کۆمەڵێک شتی نوسی
ڕۆشتە دەرەوە لە ماڵەکە و ئەیڕوانیە هەموو شوێنێک
چاوی تێر ئەکرد لە هەموو دیمەنێک
چویە سەر پردێک و جگەرەیەکی لەوەی هانیول دەرکرد و دایگرسان دانەیەکی هەر بەدەم گریانەوە کێشا و چویە سەر لێواری پردەکە هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی
بۆ کۆتا جار بیری لە نوسینەکانی کردەوە کە نووسیبووی
بۆ دایک و باوکم
سەرەتا هیوادارم توڕە نەبوبن لەو کارەی کردم، بەڵام بڕوام پێبکەن چیتر بەرگەی ئەوە ناگرم خەڵک لەبەرچاوم بەو دڕندەییە بکوژرێ و منیش هیچم پێنەکرێتکایە خۆتان خەمبار مەکەن چونکە من شایەنی نیم، من شایەنی ئەم ژیانە نیم ببورن نەبومە ئەو کوڕەی ویستان بەڵام ئیتر بڵێم چی
دایکە هەرگیز ئەوە لەبیر مەکە تۆ هێشتاش باشترین کەسی لە ژیانم، ئەو کەسەی کە دڵ و ڕۆحم ئەکەمە قوربانی .. توخوا خۆت خەمبار مەکە ئازاری خۆت مەدە با ڕۆحە قێزەونەکەم ئاسوودە بێ
باوکە ڕاستە چیتر ناتوانم لە باوەشە گەرمەکەت بم ، بەڵام چیبکەم چار نییە، من ئەو ئیرادەی تۆم نییە ،
ئاگاداری خۆتان بن ، گرنگی بە من مەیەن
خۆشمئەوێن
ئازیزەکەتان یونگیبۆ چایۆنگ
چایۆنگی ئازیز لێمخۆشبە بۆ ئەو زللەی لێمدایت بڕوا بکە لە کۆنتڕۆڵی خۆم نەبووببورە بەڵێنەکانمانم نەبردە سەر بەوەی خێزانێکی بچوک دروست بکەین بەوەی کوڕ و کچێکمان هەبێ
بەداخم چیتر ناتوانم لەباوشت بگرم
خۆشمئەوێی وەک ئەوەی هیچ ئافرەتێکی تر نەبێ لەم جیهانە
چیتر ناتوانم هیچ بڵێم چونکە چەندی بڵێم بۆ تۆ کەمە
یونگی'یونگی گەمژە چی ئەکەیت'
'وەک خۆت وتت چیتر فرمێسکەکانم ناسڕمەوە بەڵکو هۆکارەکەی ئەسڕمەوە'
'پێم مەڵێ بەتەمای ئەوەیت'
بە هاوار و توڕەیی'بەڵێ بەتەمام دەبەنگ، پێتوایە ئەگەر حیزبێکی بێشەڕەفی وەک تۆ نەبوایە منیش زۆر کەیفم بەم کارە ئەهات '
'من ئێستا وەک ماسییەکی بێچارەم .. دوو ڕێگەم لەبەردەمە .. وشکانی، ئاوێکی ژەهراوی .. لەسەر وشکانی ئەبم .. یان خۆم هەڵ ئەدەمە نێو ئاوە ژەهراوییەکە ... هەر دوو ڕێگەکە کۆتاییەکەیان مردنە
ئاوە ژەهراویەکە ئەوەیە بە زیندوویی بمێننەوە و کوشتاری کانی تۆ ببینم
وشکانییەکەش ئەو ڕێگەیەیە کە ئێستا هەڵمبژاردووە'
چیتر گوێی بە هاوکارەکانی هانیول نەدا
چونکە بێزارە لەم ژیانە
بێزارە لەوەی سی و دوو کەس بەدەستی هانیول کوژراوە بە دڕندەیی
بێزارە لە بیرکردنەوە زۆرەکانی
بێزارە لە هەموو شتێک
پێیوایە ئەمە باشترین کارە بۆ هەموان
چیتر نابێ بونی بمێنێ
میلی چەکەکەی هێنایەوە و خستیە سەر سەری
'ماڵئاوا ژیانی پڕ وەهم و ناخۆشی، هیوادارم لە ژیانەکەی دیکە دوو جەستەی جیاوازمان هەبێ'لەگەڵ ڕۆشتنی کۆتا فرمێسکی دەنگی گوللە هات، هەموو شتێک وەستا ... چیتر زۆر بیرکردنەوە بونی نەما
چیتر مێشکی جیای هانیول و یونگی بونی نەما چونکە هەردوکیان تێکەڵاو بوون بەهۆی ئەو کوللەیە
بە دەما کەوت
کەوتە ناو ئەو ڕوبارە
ئاوە ساردە بێڕەحمەکە بەرە بەرە جەستەی ساردی یونگی کێش ئەکردە ناو تاریکاییە ترسناکەکەی قوڵاییەکە
لەگەڵ ئەوەی خوێنی سەری لەگەڵ ئاوی ڕووبارەکە تێکەڵ ئەبوو سوری ئەکرد
ڕوخسارە سپی هەڵگەڕاوەکەی لەنێو ئەو تاریکاییە ون بوو ئەوە کۆتا دەرکەوتن بوو لە ئەو
چیتر بونی نەما لەسەر زەوی و هانیولیشی لەگەڵ خۆی برد و کۆتایی بەو کوشتارییە هێنا
چیتر ئەهریمەن بونی نەما
وە یونگی داماویش باجی هەموی دا بە کوشتنی خۆی
کۆتایی
23,112 words
وەڵا نازانم چی بڵێم لە کۆتاییدا ئەم چیرۆکەشم تەواو کرد
جا نازانم خۆشە یان ناخۆش تیای ماوم
جا هەرچی قسەتان هەیە بینووسن چونکە زۆر سودی هەیە بۆم لەکاتی نوسین
واتە ڕەخنەکانتانخێرتان ئەکا ژانەری ئەم چیرۆکە بنوسن تا لە دیسکرەیپشن بینوسم
YOU ARE READING
وەهــــم
Actionمن ئێستا وەک ماسییەکی بێچارەم .. دوو ڕێگەم لەبەردەمە .. وشکانی، ئاوێکی ژەهراوی .. لەسەر وشکانی ئەبم .. یان خۆم هەڵ ئەدەمە نێو ئاوە ژەهراوییەکە ... هەر دوو ڕێگەکە کۆتاییەکەیان مردنە ئەمە وەک ئەوەیە کە پێشینانمان دەڵێن 'دارێکم بەدەستەوەیە هەردوو سەری...