fifteen

40 7 15
                                    

بۆ بەیانییەکەی بە زەحمەت چویەوە سەر کار و کەئابە لێیدابوو

تەوای ڕۆژەکە بە بارانێکی لێزمە دەستی پێکردبوو کە شەقامەکانی چۆڵ کردبوو

تەنها چەن پۆلیسێکی کەمی لێبوون و ئەوانی تر نەهاتبونەوە بەهۆی ئاستەنگی هاتوچۆ

نێو بنکەکە بەهۆی سپلێتەکانەوە گەرم کرابۆوە و هەمووان جلوبەرگی گەرمیان پۆشیبوو

لە کۆتایدا ئەو هەواڵەی لە بەیانیەوە چاوەڕێی بوو گەیشت

یەکەی شانزە تەرمەکەی دۆزیەوە

پشکنەر هان و تیمەکە و چەن پۆلیسێک بەڕێکەوتن

ئەوە تەرمێکی ترسێنەر بوو

وەک بوکەڵەیەک بوو لەژێر دەستی منداڵێکی ساوای توڕەدا وای لێهاتبێ

سکی کون کرابوو بە شمشێرێک چەقێندرابوو بە دارەکەدا و هەردوو دەستی بە چەقۆی بچوکی شەڕکردن کونکرابوو کرابوو بە دارەکەدا

وەک ئەوە دەردەکەوت درابێت لە خاچێک

ڕەنگی سپی وەک بفر بوو چونکە لە شەوەوە لەژێر بارانی نەوەستاودا بوو

پێستی بەتەواوەتی چرچ بووبوون

بەڵام لێکۆڵەر هان زەردەخەنەیەک لەسەر لێوی بوو کە وەسف ناکرێ

هەمووان سەرسام بوون کە بۆ بەوشێوەیە زەردەخەنە ئەکات

بەڵام دواتر بۆیان ئاشکرابوو کە بۆ یەکەم جار تاوەنبارەکە چەکی تاوانەکەی لەدوای خۆی جێهێشتووە

ئەوە سەرەداوێکی باشە

هەموو شتەکان کۆکرایەوە و هەر یەکەو بە لێکۆڵینەوە لە شتێک خەریک بوو

ئەو چەقۆیانە لەکوێ هەن؟ لە کوێ دەست ئەکەون؟

تا هیچ نەبێ بگەن بە تاوەنبارەکە

شەش کەس مابوونەوە و خەریکی کاری ناو بنکە بوون

لێکۆڵەر هان هات و  بە هاوارەوە قسەیکرد تا هەمووان گوێیان لێبێ
'کارێکی بەپەلەی دەرەوە هەیە کێ توانای لێخوڕینی هەیە لەم کەشەدا'
هەموواز ڕوانیانە یەک و کەس نەیدەوێرا خۆی بداتە دەست قەدەر و لەو لافاوەی دەرەوەدا شۆفێری بکات

یونگیش هەر وا، بەڵام غیرەتی دایە بەر خۆی
'من'

لێکۆڵەریش لێڕوانی و بەسەر ئاماژەی بۆ کرد تا بڕوا لەگەڵی

وەهــــمWhere stories live. Discover now