thirteen

20 7 9
                                    

بە هێواشی هەنگاوی ئەنا

هەناسەیەکی قوڵ و پڕ لە بێزاری هەڵمژی و سییەکانی پڕ هەوا کرد

سەری کەمێک ئازاری هەیە بەهۆی شکاویەکەی .. وە هەروەها دەستەکانی ڕوشاون و برینە گەورەکانی کە لە پەنجەکانیدا دروست بوون بە پلاستەر پێچاویەتی

چەند شینبونەوەیەکی هەیە بەهۆی ئەو هەموو بەرکەوتنە

لەگەڵ بیرکردنەوە لەمانە ڕووداوەکەی دوێنێ بەیانی بیرکەوتەوە

وەک شتێک ڕەفتاری ئەکرد و کۆنتڕۆڵی لەدەست دابوو

گەشتە شوێنی کارەکەی هەرچەندە خاتو میشێڵ داوای لێکردبوو پشووەکەی درێژ بکاتەوە تا چاک ئەبێتەوە

بەڵام سور بوو لەسەر ئەوەی بگەڕێتەوە چونکە حاڵەتەکەی نەک باش نەبوو بەڵکو خراپتر بوو

چویە ژورەوە و سڵاوی کرد

هەر بە زوویی چەند هاوڕێیەکی دەوریان دا
'ئەو حاڵە چییە یونگی'
جۆنگ کووک بە خەمخۆریەوە وتی

'ئاھ هیچ نییە لە شاخەوانی بووم و قاچم خلیسکا و کەوتم'
بە زەردەخەنەوە وتی

'یا بۆ جاری داهاتوو ئاگاداربە'
سوهۆ هاوڕێ ساردەکەی وای وت و ڕۆشت

'باشە'

دواتر دەستی کرد بەو هەموو کارە زۆرەی کەوتبوو بەسەریدا تا قەرەبووی ئەو هەفتەیە بکاتەوە

کەمێک ماندوو بوو

تا یەکێک هاواری کرد و هەواڵێکی دڵخۆشکەری پێبوو
'کاتی نانی نیوەڕۆیە'

ئەویش ڕۆشت تا نۆدڵسێک بۆخۆی ئامادە بکات

واھ کاتێکی زۆری ئەوێ لەسەرەی مایکرۆوەیڤ بوەستێ

لەکۆتایدا ئامادە بوو وە ڕۆشت تا ئاوێک لە سەلاجەکە بهێنێت

بەڕێکەوت چاوی کەوتە سەر مێزی لێکۆڵەرەکان کە بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانە کوشتنەکان بکەن

بەڵام مێشکی لە بیرکردنەوە وەستا، هەژەند بوو لەگەڵ ئەو وێنانەی بینی بە دیوارەکەوە هەڵواسراون

بە هەنگاوی بچوک و هێواش لە مێزەکە نزیک ئەبویەوە تا جوانتر وێنەکان ببینێت

ئەوانە هەمان شتن

*دەمی هەڵدڕێندراو تا لای گوێیەکان و ددانە شکاوەکانی*

وەهــــمWhere stories live. Discover now