'پێموابێ تا ئێستا تێگەشتویت دەربارەی کێ ئەدوێم ... ئەو منداڵە هانیول بوو شوێنگرەوەکەشی تۆیت یونگی'
هەموو شوێنێک بێدەنگ بوو، جەستەکان سارد بوون
وەک ئەوەی مێرولە بەسەریاندا هەڵبگەڕێ
بۆچی تا ئێستا ئەوە بەم نەوتراوە
بۆچی لەو مناڵییە بێسەرەوبەرەیەی ئاگادار نەبووە
'تا ئێستا هەموو شتێک باش بوو ... بەڵام بەهۆی ئەوەی شتی زۆرمان لەسەر تۆ تاقیکردەوە لەدوای حەوت ساڵی سیستەمی بەرگری لەشت زۆر وریا بوەتەوە
مێشکە بێلایەنەکەی ناوەڕاست لایەنی خۆی هەڵبژاردووە و لای ڕاستی هەڵبژاردووە چونکە هەر لە بنەڕەتدا ئەو بەشە مێشکەی ئێستا کارایە و تۆیت بە زیادەیی ڕواوە''سیستەمی بەرگری لەشت وەک گرێیەکی مێشکی مامەڵە لەگەڵ ئەوەی تۆ ئەکات، بەڵام وەک گرێی مێشکی قورس نییە بۆ لەناوبردن
سیستەمی بەرگری لایەنی تۆ نیە و زۆر بە ئاسانی لەناوت ئەبەن''مەبەست لە لەناوبردنت چییە؟ هەڵئەستن بە کوشتنی خانە مێشکیەکانت تا لاواز ئەبی و ناتوانی فەرمانڕەوایی بکەی، ئێمەش هەمان شتمان بۆ هانیول کرد
وە لەوانەیە لەم دواییانە هەستت بە لاوازی کردبێ''وە بیریشمان نەچێ ئەو ئەتوانێ بە ئارەزوی خۆی جوڵە بە جەستەکە بکا و کەی ویستی خۆی ببێتە فەرمانڕەوا و تۆ لاببات بەڵام بەشێوەیەکی کاتی
ئەو ڕووداوانەی ڕوئەدەن واتە کوشتنەکان ئەوە هانیول بکەرەکەیە و تۆ فڕت پێوەی نییە
بۆیەش وەک خەو ئەیانبینی هەندێک لەو دیمەنانەی ئەبینرێن ئەگات بە یادگەیی تۆش'نەفەسێکی قوڵی داو فرمێسکەکانی کۆبونەوە
'ئەوەی خەمبارانەیە لەدوای ساڵێک و شەش مانگ چیتر تۆ نامێنیت ... کەسێک نامێنێ بەناوی مین یونگی وە هانیول دەست ئەگرێتەوە بەسەر جەستەکە
ئەگەر بشمانەوێت ناتوانین بتگەڕێنینەوە چونکە لەناو ئەبرێی'دوای ماوەیەک لە بێدەنگی مامە فڕانک نەفەسێکی پڕ لەخەمی داو و وتی
'کوڕە ئازیزەکانم باشە بۆچی تەنها بە دوو جەستەی جیاواز لەدایک نەبوون'
بەرە بەرە فرمێسکەکانی ئەکەوتن و ئەیانیسڕیباشە واتە مامە فرانک بەوشێوەیە ئەوانی خۆشئەوێ؟
ئەوە کێشەکە نییە لە ئێستایا دەبەنگ
واتە دوای ئەو ماوەیە بونی نامێنێ
وە ئەو بکوژە هێتە شوێنی ؟
بەو جەستەی ڕۆژانێک دڵی نەئەهات ئازاری مناڵێکیش بدا هانیول خەڵکی پێئەکوژێ وەک ئەوەی ئێستا ئەیکات
YOU ARE READING
وەهــــم
حركة (أكشن)من ئێستا وەک ماسییەکی بێچارەم .. دوو ڕێگەم لەبەردەمە .. وشکانی، ئاوێکی ژەهراوی .. لەسەر وشکانی ئەبم .. یان خۆم هەڵ ئەدەمە نێو ئاوە ژەهراوییەکە ... هەر دوو ڕێگەکە کۆتاییەکەیان مردنە ئەمە وەک ئەوەیە کە پێشینانمان دەڵێن 'دارێکم بەدەستەوەیە هەردوو سەری...