ten

23 7 6
                                    

ئەو بەشە هات و زۆر بە شێتانە جوڵەی ئەکرد و بازی هەڵئەدا کە بەبینینی ئەوەی بەرامبەری زیاتر بەجۆش ئەبوو

بەڵام شتێکی سەیر ڕویدا ... قاچەکانی قورس بوون، پێیوابوو تەنها هیلاک بووە بۆیە وەستا ئەمە هەروا بەردەوام بوو سەری گێژی خوارد و هیچ شتێک لەبەر چاوی دیارنەما

جیمینی بەجۆش و گڵۆپە ڕەنگاوڕەنگەکان و خەڵکەکە دیارنەمان و تاریکیەکی بێدەنگ شوێنی گرتنەوە

...

بە قورسی چاوەکانی کردەوە و بەتەڵخی ئەیبینی، گیانی قورس بوو بۆی، پێی وابوو ماوەیەکی زۆرە خەوتووە

کەمێک چاوەکانی خوراند تا تەڵخیەکەیان ڕونببێتەوە و هەستایەوە و دانیشت، سەری سوڕما دایکی لەسەر کورسیەک خەوی لێکەوتوە و هاوڕێکانیشی لەسەر زەویەکە کەوتوون بەسەر یەکا و خەوتوون کە هەر ئەو جلانەیان لەبەرە کە لە باڕەکە لەبەریان بوو

شێوەیەکی پێکەنیناویان هەیە مۆبایلەکەی بینی لەسەر مێزە بچوکەکەی لای جێگەکەی هەڵیگرت و وێنەیەکی گرتن

بەڵام بیری هاتەوە ئەم حاڵە چییە! بۆچی لە شوێنێکن لە نەخۆشخانە ئەچێت، کۆتا دیمەنەکانی بیرکەوتەوە و لە کاتژمێرەکەوە بینی کاتژمێر 8:47ی بەیانییە بڕوای نەکرد و ڕوانییە لای پەنجەرەکە

هەر بەڕاستی ڕۆژبووەتەوە، بەڵام دیمەنێکی گرنگتر هەیە ... باوکی بەتانییەکی بچوکی داخستووە و لەسەری خەوتووە، زەردەخەنەیەکی کرد

پاڵکەوتەوە و ئەیڕوانییە سەقفەکە، لەکۆتایدا بڕیاری دا و هەستایەوە
'دایکە .... دایکە'
بە نەرمی کەمێک جوڵاندی

ئەویش کەمێک چاوەکانی کردەوە و ڕاستەوخۆ قۆڵەکانی یونگی گرت
'تۆ باشی کوڕەکەم هەست بە گێژبوون ناکەیت'

'نا هیچ شتێکی وا نییە چیی ئەکەین لێرە'
لەنێو ئەو قسانەدا بوون ئەوانی تریش بەخەبەر هاتن

'واھ یونگی هەستایتەوە زۆر خەمی تۆمان بوو'
سیۆک جین هەر بەسەر چۆکەوە هات بۆلای

'من ئەڕۆم دکتۆر بانگ ئەکەم'

'چیم بەسەرهات برا'

'جیمین وتی لەکاتی دانسکردن بوراویتەوەو کەوتویت بەسەریدا'

'بەڕاست ئەوە خراپە'

پاش کەمێک خاتوو میشێڵ هاتە ژورەوە و دوکتۆرێکی باڵا بەرزیشی بەدوایدا
'سڵاو'

'بەخێربێن'

دکتۆرەکە بەنەرمی وتی
'هیچ هەستێکی نامۆت هەیە وەک سەرئێشە، دڵ تێکەڵهاتن، سەرسوڕان'

وەهــــمWhere stories live. Discover now