nineteen

14 2 3
                                    

'دینگ دۆنگ دینگ دۆنگ دۆنگ'

'دینگ دۆنگ دینگ دۆنگ دۆنگ'

'دینگ دۆنگ دینگ دۆنگ دۆنگ'

ئەو دەنگە چییە، ئایا ئەوە زەنگی دەسپێکردنی ئاگری دۆزەخە؟

واتە دۆزەخ ئەوەندە سارد و ڕەقە کە هەمووان لێی ئەترسن؟

ماسولکەکان ڕەق ئەبن کاتێک ئامادە ئەکرێن بۆ سوتان؟

'دینگ دۆنگ دینگ دۆنگ دۆنگ'

واھ لەوانەیە ئەوە کۆتا ئاگادار کردنەوە بێت دوای هەڵگیرساندنی ئاگر چونکە زۆر ڕوناک بوو بەرچاوەکانی

بە هێمنی چاوەکانی کردەوە کە هێشتاش بەو ئاسانییە لە دۆزەخ تێگەشتبوو

دیارە ئەمجارەش نەمردووە ، ماسولکەکانی ڕەق بوون بەڕادەیەک بە ئەستەم ئەجوڵێ

لە ژورێکی ساردی چۆڵە کە لە پەنجەرەوە ڕوناکی ئەدا لە چاوەکانی

'دینگ دۆنگ دینگ دۆنگ دۆنگ'

ئەوە زەنگی مۆبایلەکەی بوو کە لەنزیکیەتی

بە ئەستەم توانی دەستی پێبگەیەنێت و هەر بە چاوانی داخراو هەڵی گرتو نای بە گوێیەوە

'مۆبایلی بەڕێز مین یونگییە'
دەنگێکی ناسک و نەرم لەودیوی مۆبایلەکە وتی

'بەڵ'
نەیتوانی تەواوی بکات چونکە ئازارێکی لە قوڕگی پەیابوو

'ئەنجامی تاقیکاری دەرمانەکان دەرچووە ئەتوانن دوای نیوەڕۆ بێن و وەریبگرنەوە'
ئەوەی وت و دایخستەوە

وە ئەویش مۆبایلەکەی دانا و جەستەی ماندووی لەسەر ئەرزە ساردەکە حەسانەوە

نەفەسێکی قوڵی کێشا کاتێک بیریکەوتەوە دوێنێ ئێوارە چی بەسەرهات

سەرزەنشتی خۆی ئەکرد و خۆی بە گەمژەو دەبەنگ ناوئەبرد چونکە ڕێوڕەسمەکەی تێکدا

ئەگەر وانەبووایە ئێستا ڕۆحەکە لە جەستەی نەمابوو

بەرە بەرە هەوڵیدا هەستێتەوە  تا بزانێت لەکوێیە

یەکەم شت کە کردی ڕۆشت بۆ لای دەرگاکەو کردیەوە دەرگایەکی تری لە بەرامبەر بوو

لەهەمان کات حەوشەی خانویەکەیان کە هەمووی سەوزایی و دارو درەخت بوو

پیاویەکی باڵا بەرزی ماسولکەداری بینی کە دەموچاوێکی گەنج و قژێکی تێکەڵاو بە ڕەسوو سپی هەبوو

وەهــــمWhere stories live. Discover now