P-1

155 12 0
                                    

« کـەسـە نـەنـاسـراوەکـە »

彡ミ★彡ミ★彡ミ★

WRITER POV

لە شاری کۆریای باشوور لە یەکێک لە شەقامەکانی سۆول کۆشکێک بوونی هەیە بەڵام لەناویدا خێزانێکی بەناو بوونی هەیە بەناوی 'خێزانی جیۆن' کە پێکهاتبوون لە دوو هاوسەروو دوو منداڵ لەسەر نانی بەیانی دانیشتبوون کەشەکەی بێدەنگیەکی سامناک بوو بەڵام بۆ ئەوان ئەوە شتێکی ئاسایی بوو ..
مەگەر قسە یانیش هەواڵێکی زۆر گرینگ بڵێیت ئەگەرنا قسەکردن قەدەغە بوو ئەوە یاسا بوو !

نڤین : نۆشی گیانتان بێت ..
وای وتو هەڵسایەوەو چووە دەرەوە چاوەڕێی براکەی دەکرد لەناو ئۆتۆمبێلی براکەی دانیشتبوو بۆ ئەوەی بەیەکەوە بچنە کۆلێژ دواتر دەرگای ئۆتۆمبێلەکە کرایەوە لەلایەن
جیۆن جۆنگکووک وە بە نڤینی وت

جۆنگکووک : بۆچی بە ئۆتۆمبێلەکەت خۆت ناڕۆیت؟

نڤین : تاقەتم نییە دەی بڕۆ..
جۆنگکووک بە ساردی سەیری کرد وە سەری لەقاندوو بەڕێکەوت بۆ کۆلێژ .. باشە نڤین و جۆنگکووک هەردووکیان لە بەشی بازرگانی دەخوێنن ئەوەش بە زۆریلێکردنی باوکیان
وە نڤین تەمەنی ٢٢ ساڵە و لە دووەم ساڵی کۆلێژیەتی
وە جۆنگکووک بە ساڵێک لەو بچوکترە واتا تەمەنی ٢١ ساڵەو لە یەکەم ساڵی کۆلێژیەتی وە ئەوان هەردووکیان بە ڕوکەش کەسانی ساردو لوت بەرز دیارن بەڵام لە ناخەوە وانین وە چەندان شەڕ لە کۆلێژ دروست بووە لەسەر نڤین بەڵام زۆربەی شەڕەکان هی جۆنگکووکە کە ئەوانەی ئەوێ ئاقڵ دەکات
وە ئەوان هاوڕێی زۆریان نییە تەنها گروپێکن چوار کەسن

جۆنگڤین گەیشتنە کۆلێژ و لە ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکەدا دابەزین ئەوە بۆ کەس نوێ نەبوو بەڵام هەمووان هەر سەیری ئەوانیان دەکرد ئەوانیش بە ڕوکەشی ساردەوە چوونە کافتریاکەی کۆلێژ دەیانزانی دوو هاوڕێ زۆرخۆرەکەی تریان هەر لەوێ نانی بەیانی دەخۆن چوون و لەسەر مێزەکەی ئەوان دانیشتن

پـیـاوی دارتـاش // P.J.M - K.T.HWhere stories live. Discover now