P-20

49 10 21
                                    

« لـــــەیـــــەکـــــچـــــوو »

.

« ئــــــایــــــا ئــــــەو ..؟ »

彡ミ★彡ミ★彡ミ★

WRITER POV

چاوەکانی کردنەوە سەقفێکی سپی بینی سەیری پێهات هەڵسایەوەو بینی لە ژورێکی جیاوازدایە بیری دەکردەوە کەوا چی بووە بەڵام دواتر بۆی دەرکەوت بەدەم بیرکردنەوەوە لە ڕابردوو خەو بردوویەتیەوە لەناو ئۆتۆمبێلەکە .. زانی کەوا تایهیۆنگ ئەوی هێناوەتە ئەم ژوورە هەڵسایەوەو چوو دەموچاوی شۆرد دواتر سەیری کاتژمێری کرد دەورەبەری کاتژمێر سێ و نیو بوو چووە دەرەوەی ژوورەکە بەرەو پەیژەکان چوو و چووە خوارەوە سێ کەسی ئازیزی بینی زەردەخەنەی کرد ئەوان لە فیلمێکدا نووقم بوبون ئاگاداری هاتنی نڤین نەبوون نڤینیش چووە پشتەوەی قەنەفەکەیان *سۆفاکەیان* جا وتی

نڤین : ئاااا
وای وتو هەرسێ کەسە بێئاگاکە ڕاچڵەکین و هاوارێکی کەمێک بەرزیان کرد

جۆنگکووک : ئااایی

تایهیۆنگ : واااییی

تالیا : یاااا
تالیا کەوتە سەر ئەرزەکە لە ترسا کە نڤینی بینی خێرا وتی

تالیا : یااا براژن ئاخر بۆ وادەکەیت بۆۆ...
بە گریانێکی ساختەو نوزەوە وای وت نڤین بەوان پێکەنی

نڤین : ئەوە سزای ئێوە بوو ..

تایهیۆنگ : ئاخر توخوا سزای چی چیمان کردووە..؟
نڤین خۆشی نەیدەزانی چیان کردووە هەر بۆخۆشی بەهانەی سزای هێنایەوە سەیری کووکی کرد دواتر تای دواتر تالیا وە بیرۆکەی بۆ هات

پـیـاوی دارتـاش // P.J.M - K.T.HWhere stories live. Discover now