P-13

41 11 5
                                    

« لــە کــۆتــایــیــدا ئــەوم لــەدەســت دا ! »

.

« هــۆکــاری لــەنــاوچــوونــی دڵــخــۆشــیــەکــانــم »

彡ミ★彡ミ★彡ミ★

WRITER POV

- دوای چەند ڕۆژێک -

چەندین ڕۆژ بەسەر ئەو ڕۆژەدا تێپەڕی لەوکاتەوە نازڵی دەنگ و ڕەنگی نییە .. جیمین پسیاری لە جین کرد چونکە جین کۆتا کەس بوو لەلای نازڵی بوو و قسەی لەگەڵدا کرد ..
جین لە وەڵامدا وتوویەتی کەوا هەموو شتێک باش بوو وە ئەوان بوون بە خۆشەویست جیمین شڵەژابوو .. دەترسا ..
دەترسا لەوەی خێزانەکەی نازڵی ئەو بوختانەیان بینیبێت و زانیبێتیان کە جاکسۆن بەوانی کرد .. بێگومان لە زانکۆ ڤیدیۆو قسەکان زوو بڵاو دەبنەوە .. ئەوە شتێکی نوێ نەبوو ..
جیمین چەند جارێک چووە بەردەم ماڵ نا با بڵێین کۆشکی لیم
بەڵام هیچ شتێک نەبوو .. نەشیدەتوانی نازڵی بخاتە مەترسیەوەو بڕواتە ژوورەوە .. بەڵام ئەمڕۆ دەڕوات !
ئەو دەڕوات و لە دەرگای کۆشک دەدات !
وە ئێستاش لەبەر دەرگاکە وەستاوەو چاوەڕێ دەکات کەسێک دەرگاکەی لێ بکاتەوە دوای کەمێک لە چاوەڕوانی ئافرەتێکی بەتەمەن دەرگاکەی کردەوە کە دیار بوو خزمەتکاری کۆشک بوو

ئافرەتەکە : فەرموو کوڕم کێی جەنابت ؟
جیمین ڕێزی نواندوو وتی

جیمین : سڵاو پورێ من هاوڕێی نازڵیم دەتوانم بزانم بۆچی دەنگو ڕەنگی نییەو نایەتە زانکۆ..؟
ئافرەتەکە ڕوخساری گۆڕا بۆ ڕوکەشێکی ترس سەیری ژوورەوەی کرد خێرا هاتە دەرەوەو دەرگاکەی داخستو بە چرپە بە جیمینی وت

پـیـاوی دارتـاش // P.J.M - K.T.HWhere stories live. Discover now