« پـێـم وایـە کـەوتـم ! »
.
« هـیـوادارم ئـەو هـەڵـمـگـرێـتـەوە »
✫彡ミ★✫彡ミ★✫彡ミ★
WRITER POV
- بەیانی -
خزمەتکارەکە بانگی کردوو هەڵسا لەخەو تاقەتی گەرماو کردنی نەبوو چاوەکانی بە بێزاری کردنەوە زۆر بێجەو بوو ..
چونکە تێر خەو نەبووبوو بەهۆی بیرکردنەوەوە درەنگ خەوی لێکەوت .. بەڵام زەردەخەنەیەک هاتە سەر لێوانی کە بیری کەوتەوە ئەمڕۆش پیاوی دارتاش دەبینێت ..
ئەمڕۆش دەتوانێت بچێت جیمین ببینێت ..
هەڵسایەوەو چووە گەرماوەکە ڕۆتینی کردوو جلێکی کەشخەی دەرهێناو قژە ڕەشە درێژە قەترانیەکەی بەردایەوەو شانەی کردوو لێوی کەمێک تۆختر کردوو مۆبایل و پاوەرو شەحنو ئایەرپۆدەکەی لەناو جانتاکەی ناو سویجەکەی هەڵگرتو چووە خوارەوە بینی جۆنگکووک لەوێ بە ساردیەوە دانیشتووەو نان دەخوات لە کاتێکا دایکی و باوکی بە توڕەیی و برۆ گرژیەوە دانیشتوون بێگومان نڤین دوا کەوت وە یاسای خێزانی جیۆن ئەوەیە پێویستە هەمووان بەیەکەوە نان بخۆن بەڵام دیارە جۆنگکووک پەیڕەوی نەکردووە وەکو هەموو کات ..
نڤین دانیشتو بەیانی باشی کرد وە جیۆنی گەورە وتیجیۆن ووبین : بۆچی دوا کەوتیت !!
بە کەمێک هاوارەوە وای وت نڤین چاوانی داخست هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی نەیویست کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەست بدات جۆنگکووک چەنگاڵەکەی دەستی دانایەوە سەر قاپەکە کە وایکرد دەنگێکی گەورە لە قاپەکەوە دەربچێت ..
هەمووان سەیری ئەویان کرد جۆنگکووک دەمارەکانی لە توڕەییا دەرپەڕیبوون وە بە ترسناکیەوە سەیری جیۆنی گەورەی کردوو وتیجۆنگکووک : ئێمە وا نانی بەیانی دەخۆین !
یاسامان هەیە کەوا لەسەر شتی بێمانا قسە نەکەین !
زەختی لەسەر وشەی یاسا کردەوەو نڤین ویستی هەڵبستێت هیچ تاقەتی باوکی نەبوو جۆنگکووک دەستی گرتوو وتی

YOU ARE READING
پـیـاوی دارتـاش // P.J.M - K.T.H
Adventureنازانم چۆن گەیشتم بە تۆ .. نازانم ئەوە چارەنووس بوو یان ڕێکەوت .. بەڵام دەزانم داهاتووم لەگەڵ تۆدا دەبێت .. چونکە دڵم پەیوەست بووە بە تۆوە .. گرینگ نییە خەڵکی چیدەڵێن .. تەنها ئەوە بزانە من لەلات دەمێنمەوە .. گرینگ نییە کە خەڵکی کوێیت .. لە کوێ دە...