« خـــــــۆزگــــــە خـــــەیــــاڵــــێــــکــ ئـــــەبـــــوو »
✫彡ミ★✫彡ミ★✫彡ミ★
WRITER POV
بەدیار یەکەوە وەستابوون هەر کە کوڕە بچکۆڵانەکە قسەکانی تەواو کرد باوکەکە تەنها سەری لەقاند .. دواتر پشتی لەو ئافرەتە تەنهاو شکاوە کردوو ویستی بڕوات میسوون وتی
میسوون : باوکە بۆچی سوپاسی ناکەیت ؟ ئەی تۆ ناڵێیت دەبێ مرۆڤەکان بەیەکتری بڵێن -سوپاس ، بمبورە ، بێزەحمەت ، ئەرکیشە-
میسوونی بچکۆڵانە هەموو ئەو وشانەی وت کەوا فێر بوبو بۆ دەربڕینی ڕێزو پەروەردە جوانەکەی خۆی پیاوەکە هەر کە گوێی لە دەنگی ئافرەتەکە بوو لە شوێنی خۆی وەستانڤین : هـــــۆســــــیـــــــۆکــــ !
هۆسیۆک وەستا لە شوێنی خۆی نڤین بەرە بەرە لێی نزیک بوویەوە میسوون وتیمیسوون : باوکە تۆ فریشتە جوانەکە دەناسیت ؟
هۆسیۆک هیچی وەڵام نەدایەوە تەنها هەناسەیەکی قووڵی هەڵمژی .. نڤین چووە پێشی و وتینڤین : هــۆپـــی ...
هۆسیۆک ڕووی لەولا کرد گوبیست بوونی هەمان نازناو لەلایەن نڤین بۆی سەخت بوو .. ئەو ئەسڵەن خۆی بۆ ئەو کاتە ئامادە نەکردبوو ... نڤین وتینڤین : تەنانەت پێت زۆرە سەیریشم بکەیت ؟
هۆسیۆک بە ساردیەوە وتیهۆسیۆک : سوپاس بۆ ئاگادار بوونی کوڕەکەم خاتوون .. ئێستاش دەبێت من بڕۆم هاوسەرەکەم چاوەڕێمە ...
وای وتو نڤینی تێپەڕاندوو ڕۆیشت نڤین هێواش هێواش ئاوڕی دایەوە سەیری هۆسیۆکی دەکرد کە پشتی لەو کردووەو دەڕوات وە میسوونی بچکۆڵەکەش بە دەستە بچووکەکەی ماڵئاوایی لە نڤین دەکات نڤین زەردەخەنەیەکی بۆ کرد لە کاتێکا چاوانی پڕن ئەویش بە دەستی ماڵئاوایی لەو کرد .. دواتر هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و هۆسیۆک لەبەر چاواندا وون بوو ..
« خــۆزگــە هــەمــووی خــەیــاڵــێــک ئــەبــوون »
نڤینی شکاوو تەنها بەدەم خۆیەوە وتی لە کاتێکا هێشتا چاوی لەوشوێنە بوو کە هۆسیۆک تێیدا وون بوو ..
YOU ARE READING
پـیـاوی دارتـاش // P.J.M - K.T.H
Aventuraنازانم چۆن گەیشتم بە تۆ .. نازانم ئەوە چارەنووس بوو یان ڕێکەوت .. بەڵام دەزانم داهاتووم لەگەڵ تۆدا دەبێت .. چونکە دڵم پەیوەست بووە بە تۆوە .. گرینگ نییە خەڵکی چیدەڵێن .. تەنها ئەوە بزانە من لەلات دەمێنمەوە .. گرینگ نییە کە خەڵکی کوێیت .. لە کوێ دە...