P-19

41 8 21
                                    

« دەرەوەی شــــار »

.

« هـــەڵــبــژاردنـــی پـــەیـــوەنــدیــەکـــان »

.

« نــــیــــوەی ژیـــــــان و تـــــەمــــــەن ..؟ »

.

« بــــــۆشـــــــایـــــــی گـــــــەورەی نـــــــاخ »

ـ✫彡ミ★彡ミ★彡ミ★

WRITER POV

لەناو ئۆتۆمبێلەکە بوون یەکێکیان شۆفێری دەکرد ئەوەی تر بەدیار سروشتەوە خەیاڵ بردبوویەوە .. تاوەکو هەستی کرد ڕێگاکە دەگۆڕێ ..

نڤین : بۆ شوێنێک دەچین..؟
تایهیۆنگ سەری لەقاندوو وتی

تای : بەڵێ لەگەڵ کووک قسەم کرد ڕای خۆمان گۆڕیوە دەچینە گەشتێکی چەند رۆژی..

نڤین : بەڕاست..؟ لەکوێ..؟

تای : « دەرەوەی شـــار »
نڤین سەری لەقاندوو وتی دوبارە سەیری دەرەوەی کرد چاوانی داخست بەوپێیەی ڕێگاکە دووروو درێژە دەیویست بخەوێ بەڵام خۆی درەنگ هەڵساوە ئیتر لە بیرکردنەوەدا نووقم بوو..
ئەو بیرکردنەوانەی هەموو کات لەگەڵ ئەودا ژیاون ..
ئەو بیرکردنەوانەی هەموو کات ئەویان بردۆتە جیهانێکی تر..
بیری لە ئــەو دەکردەوە .. چیان بەسەرهات ..
چۆن گەیشتن بەو ئاستە ..
ئیدی چی بکەن بۆ ئەوە..؟
ئەو چی بکات بۆ ئەو چارەنووسە..؟
بڕواتە لای قەدەرو گلەیی بکاو بڵێ تۆ چارەنووست بە هەڵە نووسیوەتەوە وەرە دوبارە بینووسەوە..؟
بەدەم بیرکردنەوەوە چاوانی داخستبوون ..
نەیدەزانی نە زەردەخەنە بکات نە ئەو ئەسرینە دیل کراوانەی چاوە داخراوەکانی بڕێژێت .. بیری لە یــارەکەی دەکردەوە ..
بیری لە یــارە شــیــریــنــەکــەی دەکردەوە ..
ئەو یارە شیرینەی ژیانی لا شیرین کردبوو ..
ئەو یارە شیرینەی ژیانی لا خۆشەویست کردبوو ..
ئەو یارە شیرینەی لەدوای خۆیدا ژیانێکی تاڵی بۆی جێهێشت
بیری لە یـــارە کـــۆچــکـــردووەکـــەی دەکردەوە ..

پـیـاوی دارتـاش // P.J.M - K.T.HWhere stories live. Discover now