P-3

28 8 0
                                    

« شاکارە مەزنەکانی ئەو »

彡ミ★彡ミ★彡ミ★

WRITER POV

چاوانی هەڵهێنانەوەو پێی سەیر بوو نە هیچ دەنگ و هاوارێک نە بانگکردن و گلەییەکانی برا بچووکەکەی نە هیچ خزمەتکارێک کەسیان بانگی ئەویان نەکردبوو .. سەیری کاتژمێری کرد بینی کاتژمێرێک زووتر هەڵساوە .. نەیتوانی بخەوێتەوە هەڵساو گەرماوێکی کردوو بەدوای جلدا دەگەڕا بۆ ئەمڕۆ لەبەری بکات خۆشی نەیدەزانی بۆچی ئەمڕۆ ئەوەندە گرینگی بەخۆی و جلوبەرگی دەدات .. بەڵام تەنها ئەوەش نا زەردەخەنەشی لەسەر لێوان بوو دەم نا دەم بیری دەکەوتەوەو زەردەخەنەکەی دەشاردەوە یانیش شەقێکی لەخۆی دەدا .. جلەکانی داناو چووە خوارەوە تاوەکو یارمەتی خزمەتکارەکان بدات ئەو هەموو کات وابووە .. تەنها جۆنگکووک و خزمەتکارەکان و مینجی و هۆسیۆک ئەو ڕووە میهرەبانەی ئەویان بینیوە دایک و باوکی هەموو کار سەرزەنشی دەکەن و سزای دەدەن کە یارمەتی خزمەتکارەکان دەدات بەڵام ئەو گرینگی پێنادات ..
گرینگی ئەوە چییە ؟ ئەوان هەموویان لەیەک ئاست دان ..
ناو .. ڕەنگی پێست .. پلە .. سامان .. جوانی .. ناشرینی
گرینگیان چییە ؟ هەموویان مرۆڤن .. هەموویان ئەقڵیان هەیەو پێویستە لەیەکتری تێبگەن .. ئەوانە هیچیان گرینگ نین بۆ ئەو ..
نیو کاتژمێری مابوو بۆ کاتی هەڵسانی هەموویان نڤین چوو خۆی گۆڕی و خۆی ڕازاندەوە ئەمجارە قژیشی بەردایەوە ..
ئەو کوڕانی نەبوو .. بەڵام بەو دەرەجەیەش نەبوو خۆی بڕازێنێتەوە بۆ کۆلێژ .. چونکە ئەوکاتە هەر زیاتر بێزاریان دەکرد لەوێ .. کچەکان خۆیان و حەسوودیان کوڕەکانیش خۆیان و داواکاریەکانیان نڤین تەنها زۆر بێزار دەبوو بەهۆی ئەوانەوە
بەڵام ئەمجارە جلێکی سپی خانمانەی لەبەر کردوو قژە ڕەشە درێژە قەترانیەکەی بەردایەوەو برژانگە پڕو درێژەکانی دەست لێنەداو لێوە پەمەییە ئاڵەکەی کەمێک تۆختر کردەوەو کوڵمە سپیە خڕەکانی هەروا لێگەڕاو بەڕێکەوت بۆ ژووری برا بچووکە گەورەکەی .. مەبەستم ئەوەیە کووک لەو بچوکتر بوو بەڵام بە جەستە ئەو گەورەیەکی زەبەلاح بوو .. کووکی خەوتووی بینی کەوا بەشی سەرەوەی لەبەر نییەو تاتۆو ماسولکەکانی هەمووی دەرکەوتوون .. هەرچەندە شەڕو ئاژاوەیەکی زۆر گەورە لەسەر ئەو تاتۆیانەی کووک دروست بوو بە حیساب ناوی خێزانی جیۆن لەکەدار دەکات .. بەڵام بە پێچەوانەوە هەمووان زیاتر بۆی شێتتر و گەمژەتر دەبوون .. بەڵام جۆنگکووکی سارد گرینگی نەدا وە نڤین تاکە کەس بووە کەوا پاڵپشتی حەزو ئارەزووەکانی ئەوی کردووە .. کووکیش بۆ نڤین هەروا .. دواتر نڤین کووکی لەخەو هەڵساندو جۆنگکووکیش چوو تاکو گەرماوێک بکات تا ئەوکاتە نڤین بە چات قسەی لەگەڵ مینجیدا دەکرد لە ژوورەکەی وە دواتر کووک لە دەرگای داو وتی

پـیـاوی دارتـاش // P.J.M - K.T.HWhere stories live. Discover now