P-30 THE END .

72 11 16
                                    

« دوبــــــــارە لــــــەدەســــــتــــــم دا .. »

.

« بــــــــەڵــــــــام مــــــن نـــــــا ! »

.

« ڕاکـــــــــــــــــردنـــــــــ ! »

彡ミ★彡ミ★彡ミ★

WRITER POV

لە دیمەنی دەریاکە قووڵ بوبویەوە لە کاتێکا خەیاڵی هەمان شەوی دەکردەوە .. نەیدەزانی ئەوە ڕوودەدات ..
ئەسڵەن نەیدەزانی ئەو شەوە بایەخدارە خەیاڵێکی تەنهایی خۆی  بوو ؟ یانیش خەونێکی بەدی نەهاتووی بوو ؟ ..
لە پانتایی ئاسمانی ئێوارەیەکدا .. نە یاری خۆی لێی حاڵی بوو
نە دڵە شەقار بووەکەی لەگەڵی بوو .. نە مێشکە ماندووەکەی چارەسەری دەردەکەی لابوو ، هەناسەیەکی قووڵی هەڵمژی و بە چرپەی لاوازی و بە ئاهی دڵیەوە وتی

: « دوبــــــــارە لــــــــەدەســــــــتـــــــمـــ دا .. »

.
.

دەستە بچووکەکانی لە ملی جیمین ئاڵاند جیمینیش کەمەری ئەوی گرتوو بۆخۆی کێشیکرد بوەشێکی پڕ لە حەسرەت و سۆزو خۆشەویستیان گۆڕیەوە
باوەشێکی پڕ لە تامەزرۆی دیداری و هەبوونی عەشق
بە چاوی داخراوەوە وتی

نڤین : ز-زۆر زۆرم بیر دەکردی .. زۆر تامەزرۆی دیدەنێکت بووم .. ئەم وت بەس با ژیان یەک هەلی ترم پێبدا یەکجار بیبینمەوە .. بەڵێن بێ گەر مانەوەی ئەو لە ژیاندا بە دوورکەوتنەوەی منیش بێت لێی ڕازیم ..
زۆرم خۆشدەوێیت .. وێران و سەرگەردانێکم بۆتۆ ..
وێڵی عەشقی تۆم ، شێتی خۆشەویستی تۆم ،
ڕاستە یاری کۆنی تۆم ، بەڵام هێشتا دیلی هەستە غەریبەکانی تۆم ، چاوم پڕ لە ئەسرین بوو ..
دڵم شەقار شەقار بوو .. مێشکم ماندوو و خامۆش بوو
جەستەم قوڕس و لاواز بوو ..
زۆرم خۆشدەوێیت و زۆرم بیر دەکردی ..
بۆیەش هەموو کات یادم ئەکردی ..
ئێستاش پەپولە بێنازەکانی ناو ناخە شکاوەکەم بە بینینی چاوە پڕ لە هەستە غەریبەکانت سەر هەڵدەدەنەوەو باڵ دەگرنەوە ..
بە یادی دیدەنی جارانت بێجوڵە دەبنەوە ..
ئەتوانم بێ وەستان پێت بڵێمەوە ،
خۆشمدەوێیت و ئەیسەلمێنمەوە !
بیرم ئەکردی و ئەیدرکێنمەوە ..
نڤین هەموو قسەکانی لە باوەشی جیمیندا کرد بەڵام ئەوەی هەستی پێکردوو گوێی لێبوو دەنگە ساردەکەی جیمین بوو

پـیـاوی دارتـاش // P.J.M - K.T.HWhere stories live. Discover now