"گەمژە دەیکوژیت وازی لێ بێنە!"
ڤانسا قیژاندی بەسەر جولیادا کە خەریکی زلە لێدان بوو لە ڕوخساری سوزان بێ وەستــــان"ئاه" سوزان ناڵاندی خراپ کەوتە سەر زەوی قاچی بریندار بوو لەگەڵ کەوتنە خێراکە جولیا ڕۆیشتـــە سەری و دانیشت لەسەر سکی پاشان دوبارە دەستی کردەوە بە زلە لێدان
"یارمەتی!!"ڤانسا هاواری کرد و ئاوڕی دایەوە جۆنگکووکی بینی زۆر بە هێمنی لە دواوەی شوشەکە وەستاوە قاوە دەخـــواتەوە
"مەگەر (زلە)وەکــ تۆ ئافرەت نەبووم ؟(زلە) هەستت (زلە) بە خراپی نەکرد کاتێک منت جێهێشت (زلە) لای ئەو گورگانە(زلە)"
"مامۆستا!!" ڤانسا بە توڕەیی وتی کاتێک زانی جۆنگکووک هیچ ناکات
"ب...بوست-
"دەبێت باجی ئەوە بدەیت لە زیندان....وە چاوڕێیی ئەوەش بە کــە دوو پیاوی جوانی چوار شانەت بۆ دەنێرم"
سوزان دەگریا و بەرەو گێژی دەچوو
زۆربەی قوتابیەکان کۆبوونەوە و کردیانە دەنگە دەنگـ مامۆستاکانیش هاتنە دەرەوە"جولیا وازی لێ بێنە ئێستا!" لوسیا هاواری کرد بەڵام ئەوەی جولیا کردی هەڵسانەوە بوو وە لە چرکەیەکدا قژی ڤانسای گرت و ڕایکێشا بۆ خۆی
پاشان دەستی کرد بە لێدانی ، ڤانسا بەرگری دەکرد و دەیقیژاند
"باشە ئێستاش شەڕی زڕ خوشکەکان" کوڕێک وتی و ئەوانی تریش سێری یەکتریان کرد
"دایکیشت دەکوژم بزانم ئەوکات دەتوانیت بەرگری لێ بکەیت بەو زمانە پیسەت" وتی بە هاوار و پاڵی نا ڤانسا خۆی لە دەست دا و کەوتە سەر سوزان
کە دەم و ڕوخساری پڕ بووە لە خوێنڤانسا خێرا هەڵسایەوە
"بانگی تایهیۆنگ بکەن با ئەو شێتە بباتە نەخۆشخانـــە!!! وەک دایکی شێت بووە!!" ڤانسا وتی بە هاوار
Julia's Pov
دوای ئەو قسەیە زیاتر شێت بووم
خۆم هەڵدا سەری و بە هەردوو دەستم لە بنا قژیم گرت و ڕامکێشا بە جۆرێک هەستم دەکرد کەچەڵی دەکەم
YOU ARE READING
پڵینگی ڕەش jjk
Action"ناتوانـــم ڕابردوو بگۆڕم بەڵام دەتوانم داهاتوو بگۆڕم وە دەمەوێت ئەو داهاتووەم لەگەڵ تۆدا بێت" jeon jungkook... دەستپێک 7/6/2024 کۆتایی نادیار