داهاتوو دەکرێت باش بێت؟
جولیا چاوی لەسەر شەڕەکە لابرد لەسەر ئەژنۆکانی ڕۆشت و گەیشتە لای پارچە شکاوەکانی مۆبایلەکەیدەستی کردەوە بە گریان و سەری دانەواند ئەوەی تر لە شەڕەکە تەواو بوو هەردووکیانی نیو ڕوح کرد ناتوانێت بیان کوژێت ناسنامەی ئاشکرا دەبێت یان گومانی لێدەکرا
بەڵام دواتر چارەیان دەکـــات
خۆی بەرز کردەوە و هەناسەیەکی قورسی داوە چاوە تاریکەکانی بەرەو جولیا برد لەزەوی کەوتبوو دەگریا وەک منداڵێک بێ وەستان
دەستی کردە مست و پێلاقەیەکی تری پێشکەش بە لای کرد
بەڵام لەهۆش خۆیان چووبون
نزیکی بۆوە و بە هێواشی خۆی خستە ئاستی ، جولیا سەیری زەویەکەی دەکرد توند عەزیەکەی گرتبوو
چاوە سورەکانی بڵند کرد و سێری نێو چاوە بێهەستەکانی جۆنگکووکی کرد
"تۆ باشیت؟"جۆنگکووک له کۆتایدا ویستی بە تۆنێکی نەرم لێی بپرسێت بەڵام بە توڕەیی دەرهات لەناوەوە شەقێکی لەخۆی دا
جولیا وەڵامی نەدایەوە چاوی هێشتا لەنێو چاوی بوو برۆکانی لێک دا و هەنسکێکی دا پاشان سێری زەویەکەی کردەوە
"نەخێر...من باش نیم...باش نیم" دوای ماوەیەک وتی بە دەنگە نوساوەکەی و دەستی بە سینگیەوە گرت بە توندی پێیدا خشاند وەک ئەوەی بیەوێت بیڕوشێنێت
دەستی بە توندی گیرا لە لایەن جۆنگکووکەوە
" با بڕۆینە دەرەوە لێرە ئاسودە نابیت" وتی بە هێمنی و لێی نزیک بویەوە بەڵام جولیا خێرا گەڕایەوە دواوە و پاڵی بە سنگیەوە نا
YOU ARE READING
پڵینگی ڕەش jjk
Acción"ناتوانـــم ڕابردوو بگۆڕم بەڵام دەتوانم داهاتوو بگۆڕم وە دەمەوێت ئەو داهاتووەم لەگەڵ تۆدا بێت" jeon jungkook... دەستپێک 7/6/2024 کۆتایی نادیار